بیروڕا گۆڕینەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لەبارەی گرینگترین مژارە ناوچەیی و دوو قۆڵییەکان
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەدیدار لەگەڵ هاوشانە ئێرانییەکەی، سەبارەت بە گرینگترتن پرس و بابەتە ناوچەیی و دوو قۆڵییەکان وتووێژیان کرد.
شێخ "محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی" سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.
دوولایەن لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە گرینگترین بابەتە ناوچەیی و دوو قۆڵییەکان وتووێژیان کرد.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رۆژی ڕابردوو بەئاماژە بەو سەردانە، ئەوی لە چوارچێوەی ڕاوێژکاریی بەردەوامی ئێران-قەتەر لێکدایەوە بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەهێزکرانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەو بەئاماژە بە هەوڵ و هەنگاوە ئیجابییەکانی قەتەر لەچەند مانگی ڕابردوودا لەپێناو کەمکردنەوەی گرژیی لە ناوچەدا بەهۆی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران، وتی کە سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەدیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەبارەی درێژەی هەوڵ و هەنگاو و دەسپێشخەریی نێوەندگرانەی قەتەر و پێشهاتەکانی دیکەی ناوچە، وتووێژ و ڕاوێژ دەکا.