لە کاردانەوە بە دەسدرێژیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا؛ ئێران بە درۆن و مووشەک بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردون و ئیمارات کردەئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446406-لە_کاردانەوە_بە_دەسدرێژیی_سوپای_تیرۆریستی_ئەمریکا_ئێران_بە_درۆن_و_مووشەک_بنکەکانی_ئەمریکای_لە_ئوردون_و_ئیمارات_کردەئامانج
سەرچاوە عەرەبییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی قورسیان کرد لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئوردن پاش ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی ئێران. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانێش، شوێنی جێگیربوونی کۆپتەر و هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی "مینهاد"ی ئیماراتی بە درۆن بۆردومانکرد.
(last modified 2026-09-01T12:09:23+00:00 )
ئاب 31, 2026 13:52 Asia/Tehran

سەرچاوە عەرەبییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی قورسیان کرد لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئوردن پاش ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی ئێران. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانێش، شوێنی جێگیربوونی کۆپتەر و هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی "مینهاد"ی ئیماراتی بە درۆن بۆردومانکرد.

دوابەدوای دەسدرێژیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆسەر دوورگەی لارەک، سەرچاوە عەرەبییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی قورس لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئوردنیان کرد لەدوای هێرشی مووشەکیی ئێران. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش، شوێنی جێگیربوونی کۆپتەر و هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی مینهادی ئیماراتی بە درۆن بۆردومان کرد.

لەوبارەوە، سەرچاوە عەرەبییەکان باسی تێگیرانی مووشەکی ئێرانی لە ناوچەی "عەقەبە"یان کرد لە باشووری ئوردون و هەروەها بنکەی "موفەق سەڵتی" لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو شوێنێک کە میوانداری سوپای تیرۆریستیی ئەمریکان.

ماڵپەڕی "مۆلۆ مانیتۆر" پشت ئەستوور بە داتای هێزی ئاسمانی رایگەیاند؛ هێرشی درۆنیی سەر لارەک لە ئوردونەوە ئەنجامی گرتووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی دوژمنی دەسدرێژکار و لە تۆڵەی شەهیدانی دلێری سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و خەڵکی بێتاوانی ئێرانی ئیسلامی لە دوورگەی لارەک، ئەرتەسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش، شوێنی جێگیربوونی کۆپتەر و هێزەکانی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا لە بنکەی مینهادی ئیماراتی بە ئاراستەکردنی دەیان خۆفڕی هێرشبەر، بەئامانج گرت. بنکەی مینهاد، یەک لە ناوەند گرینگەکانی پشتیوانی و گواستنەوەی ئاسمانیی هێزە بیانییەکانە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کەشتییەکی سوپەر نەوتهەڵگری سەرپێچێکار کە بەنیازبوو لە ڕێڕەوی نایاسایی باشووری گەرووی هورمز تێپەڕێ، بەهۆی ئەوەی دوو مینی دەریایی پێدا تەقییەوە، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و بەتەواوەتی پەکی کەوت.

لەهەمان کاتدا، "بێرت ئێریکسۆن" شارەزای ئابووری و پسپۆری بواری گەمارۆ و سزاسەپاندنی ئەمریکی لە پەیامێکدا هۆشداریی دا: بێتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەرەوڕووی ڕووداوێک بێ کە قوربانی بەرفراوانی لێبکەوێتەوە، جارێکی دیکە تێوەگلاوی شەڕێکی بێکۆتایی دەبێ  خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. بێرت ئێریکسۆن نووسی: هێرشکرانەسەر سەکۆکانی هاوێژرانی مووشەکی ئێران لە لارەک، هیچ گۆڕانێک لە هاوکێشە ستراتژییەکانی شەڕ بەدی ناهێنێ. ئێران هەروا دەتوانێ بە تاوپێدانی گرژییەکان، ژێرخانەکانی شیرنکەرەوەی ئاو، وزە، ناوەندە دراڤییەکان و ژیریی دەسکرد بەئامانج بگرێ، ئەو ئامانجانەی بەرەڤانیکردن لێیان بۆ ئەمریکا زۆر دژوارە.