ڕێبەری مەزنی شۆڕش: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆز بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446954-ڕێبەری_مەزنی_شۆڕش_پاسەوانی_ڕیشەکانی_شوناسی_نیشتمانی_و_زمانی_دایک_و_ئاڵای_پیرۆز_بن
 ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێبوونی ساڵی تازەی خوێندن لە ئێراندا ڕوو لە خوێندکارانی قوتابخانەکان زانکۆکان پێیداگرت: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆزمان بن.
(last modified 2026-09-23T13:27:43+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2026 08:10 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕش: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆز بن

 ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێبوونی ساڵی تازەی خوێندن لە ئێراندا ڕوو لە خوێندکارانی قوتابخانەکان زانکۆکان پێیداگرت: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆزمان بن.

 حەزرەتی ئایەتوڵا سەید موجتەبا حسێنی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێبوونی ساڵی تازەی خوێندن لە خوێندنگەکان و زانکۆکاندا بە دەربڕینی ڕێز بەرامبەر بە خوێندکاران و مامۆستایانی شەهید لە شەڕی داسەپێندراوی ئەمدواییەدا، کرانەوەی خوێندنگە و زانکۆکانی بە مزگێنیبەخشی گەڕانەوەی سۆز و خرۆش، هیوا و هەنگاونانی چالاکانەی گەلەکەمان بەرەو داهاتوویەکی ڕووناک زانی.

 حەزرەتی ئایەتوڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاسپێری کردن بە خوێندکارانی خوێندنگە و زانکۆکان بۆ تەیاربوونیان بە زانست و تەقوا و شارەزایی ڕوو لە ئەوان جەختی کرد: خوێندنگە و زانکۆ بە ماڵی دووەمی خۆتان بزانن و بە پاراستنی هێڵە سوورەکانی و هەنگاونان لە پێناو باشترکردنی زیاتری ئاستی زانست و تێگەیشتن و کردەوە و ئاکاری دروست، بیکەنە ناوەندی بەرەوپێشچوونی وڵات و نیشتمانی خۆتان. مەقامی مەزنی ڕێبەری هەروەها ڕوو لە بەرپرسان ڕاسپێری کرد بۆ پلانداڕشتنێکی ئاوەزمەندانە و هەوڵێکی دروست و کارامە بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی مامۆستایانی خوێندنگەکان و زانکۆکان.