پێداگریی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لەسەر جێبەجێکرانی شەرت و مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447746-پێداگریی_ڕێبەری_مەزنی_شۆڕش_لەسەر_جێبەجێکرانی_شەرت_و_مەرجەکانی_ئێران_بۆ_کۆتایی_هاتنی_شەڕ
لە دیداری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیدا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتبا خامنەیی جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەدواداچوونی دابینکرانی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و بەرەی خۆڕاگری لە ڕێگای جێبەجێکرانی شەرت و مەرجە ڕاگەیەندراوەکان لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەوە ، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ و بارودۆخی نە شەڕ نە ئاشتی.
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2026 19:10 Asia/Tehran

لە دیداری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیدا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتبا خامنەیی جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەدواداچوونی دابینکرانی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و بەرەی خۆڕاگری لە ڕێگای جێبەجێکرانی شەرت و مەرجە ڕاگەیەندراوەکان لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەوە ، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ و بارودۆخی نە شەڕ نە ئاشتی.

لە دیداری سەرلەشکر موحسین ڕەزایی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتبا حسێنی خامنەیی، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکەی وەک چوارڕیانی تەکبیر و شارەزایی کاروباری وڵات ناو برد و پێیداگرت لەسەر کاریگەریی بەرامبەری چوارگۆڕەپانی کولتوور، سیاسەت، ئابووری و ئاسایش لەسەر یەکدی و پێویستیی گرتنەبەری ڕێکاری شیاو لەگەڵ بڕیاردانەکان لە هەر گۆڕەپانێکدا. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی خاوەندارەتیی نەخشەڕێگای لە چوارچێوەی وێنایەکی تۆکمەی هەر هەنگاوێک لە دەستپێکەوە تا کۆتایی بە پێویستییەکی تەواو زانی بۆ گرتنەبەری بڕیارگەلێکی پتەو وهەمەلایەنە، بەهێزکردنی یەکپارچەیی و یەکدەنگیی نیشتمانی و متمانەی بەرامبەری خەڵک و بەرپرسان بەکارهێنانی تواناکانی یاسای بنەڕەتی بە تایبەت بڕگەی ٧٦ بۆ یارمەتیدانی سەرۆککۆمار و دەزگاکانی کارگێڕی لە پێناو ئاسانکاری و خێراترکردنی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی وڵات و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی بە بەڕێوەبەرایەتییەکی تەواو بە سەرگەروی هورموز و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە چوارچێوەی قازانج و بەرژەوەندیی پاوەجێ و بەرامبەر لە باس و بابەتەکانی دیکەی ئەم دیدارە بوو.  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پاشەکشەپێکردنی دوژمنی بە دەستکەوتی خۆڕاگریی نیشتمانی زانی و پێیشیداگرت لەسەر ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندنی چالاکانە و خێرا بۆ مانەوەی خەڵک لە مەیدان بۆ بەرگری لە وڵات و نزام و هەروەها بەدواداچوونی دابینکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و بەرەی خۆڕاگری لە ڕێگای جێبەجێکردنی شەرت و مەرجە ڕاگەیەندراوەکان لە لایەن بەرپرسانی وڵاتەوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و بارودۆخی نەشەڕ نەئاشتی. لەم دیدارەدا بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی وڵات لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و ئەو هەوڵانەی خەریکە دەدرێن، ئاراستە کرد. موحسین ڕەزایی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا بەدواداچوونی سیاسەتی ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕێکخستنی هەموو پلان و تەگبیرەکان و دیسیپلینی ڕێکخراو لەنێو خودی ناوچەکەی لەو تەگبیرانە ناو برد کە دەبیرخانەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەوڵ بۆ جێبەجێکردنیان دەدات.