ڕێبەری مەزنی شۆڕش: هەموو ڕۆژ و هەموو ئان و ساتێک، کاتی خۆڕاگری و خەباتی دژ بە شەیتانی گەورەیە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی خەباتی دژ بە زاڵم و زۆردارانی جیهان، تەنیا ڕێگای گەیشتن بە خاڵی پێشپێگریی تەواو و ڕەهای بە بەردەوامبوونی ستراتژیی "ئێرانی بەهێز و بەهێزتر " لە ئاراستەی پێشکەوتن و گەشانەوەی هەمەلایەنەدا زانی و دیسان پێیداگرت لە سەر پێویستیی بەردەوامیی پاڵپشتیی بەرامبەری گەل و بەرپرسان لە یەکدی.
دەقی پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی بەم شێوەیەیە:
بسمالله الرّحمن الرّحیم
ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی زاڵم و زۆردارانی جیهان و ئەو ڕۆژەیە کە زنجیرەیەک خاڵەوەرچەرخانی هەستانەوەی هێزەکانی بەرەی حەق بەرامبەر بەرەی باتڵ و بەرەی ستەملێکراو بەرامبەر بەرەی ستەمکاری لە خۆدا کۆکردۆتەوە . ڕەنگە بتوانین بڵێین کە لە ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، نەتەوەی ئێران لە هەموو ساڵێکی دیکە ڕوونتر و بە شەفافییەتێکی زیاتر لە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی خۆی بەرامبەر بە ئەمریکای تاوانبار تێدەگات، بەڵام پێداچوونەوە بە ڕیشە و هۆکار و خاڵە وەرچەرخانەکانی دوژمنایەتیی هەمیشەیی ئەمریکا و یەکڕیزی بەهێزی نەتەوەی ئێران لە بەرامبەریدا، چرای ڕووناکییە بۆ داهاتووی ئەم ڕێبازە. ئێستا چیرۆکی دوژمنایەتی لەمێژینەی ئەمریکا لەگەڵ نەتەوەی موسڵمانی ئێران، و خۆڕاگریی جوامێرانەی هەموو ئێرانییەکان لە دژی ئەم دوژمنە، گەیشتووەتە ئاستێک کە نەک هەر١٣ی خەزەڵوەر، بەڵکو هەموو ڕۆژ و ئانو ساتی دیکە، بوونەتە کاتی بەرخۆدان و خەباتی دژ بە شەیتانی گەورە. ئێستا گۆڕەپانی کەنداوی فارس و بەتایبەت گەرووی هورموز، وەک چۆن دۆرینە بوونی ئەفسانەی نەدۆڕاوویی ئەمریکای سەلماندووە، لاوازی و بێدەسەڵاتیی ئەو حکومەتانەش نیشان دەدات کە پشت بە هێزێکی تر دەبەستن جگە لە گەلەکەی خۆیان، هەروەها ناپاکی و بێدەسەڵاتی زلهێزەکان لە بەرگریکردن و پاراستنی حکومەتە دارەدەستەکانی خۆیان دەردەخات. هەرچەن زاڵبوونی ئێران بەسەر گەرووی هورموز و وێرانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە دەستدرێژی و جەنایەتەکانی ئەمریکا لە جەنگی سەپێنراوی سێیەمدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە جیهادێکی سەرەتایی دژ بە زوڵم و زۆر لە ئاستی ناوچەکەدا دادەنرێت کە بێتوو دەستدرێژیەکان دووبارە بکرێنەوە، بازنەی گەلێک بەربڵاوتر و فراوانتر دەبێت. ئەم نیشانەیەی هێزمەندییە، لە تەنیشت یەکگرتوویی مەیدانەکانی بەرەی حەق و حیماسە خوڵقاندنی زیرەکانە و ئاوەزمەندانەی بەرەی خۆڕاگری، لە فەلەستین و لوبنانەوە تا عێراق و یەمەن، خاڵە دەسپێکێکی ڕوون و هیوابەخشە بۆ هەڵکردنی ئاڵای بەرەی حەق و بەستێن خۆش کردن بۆ نەزمێکی نوێی جیهانی؛ چونکە هەرکات بەرەی حەق، پشتبەستن بە خوای گەورە، کۆڵنەدان و قوربانیدانی تێدابێت، بەرەی باتڵ، بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە، هەرکەسێک و هەرچییەک بێت، دیسانیش ناتوانێت بەرگەی بگرێت و شکست، پاشەکشە و هەڵاتن دەرئەنجامی دیاریکراوی دەبێ، هەر وەک لە قورئاندا هاتووە: "اِنَّ الباطلَ کانَ زَهوقا".تاکە ڕێگا بۆ گەیشتن بە خاڵی ڕێگری و پێشپێگریی ڕەها، درێژەدان بە ستراتژیی "ئێرانی بەهێز و بەهێزتر" لەسەر ڕێبازی پێشکەوتنی هەمەلایەنەیە؛ و یەکدەنگی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی لە فەکتەرە سەرەکییەکانی سەرکەوتنن لەسەر ئەم ڕێبازە، کە دەبێت زاڵ بێ بە سەر هەموو قسە و کردەیەکی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی گەل و بەرپرسان بکات. لەم چوارچێوەیەدا، هەروەک چۆن پشتیوانی گەل بۆ بەرپرسان پێویستە، هەر بەو شێوەیش گرنگە بەرپرسان بەردەوام بن لە گرنگیدانیان بە خزمەتی دووهێندە و جیهادی و خاکەڕایی بەرامبەر بە خەڵک بۆ ئەوەی بژێوی ژیان و ئاسوودەیی و گەشەسەندنی ماددی و مەعنەوییان مسۆگەر بکەن و کەرامەت و سەربەخۆیی خەڵکیش پارێزراو بێ.هیوادارم بە فەزڵی خوای گەورە و دوعای خێری حەزرەتی مەهدی (عج) گەلی ئێران بە زووترین کات سەرکەوتن و سەرفرازی و پێشکەوتنی هەمەلایەنە بەخۆیەوە ببینێت و ئامرازەکانی ڕووخان و نەمانی زووتر و خێراتری دەسەڵاتی شەیتانی گەورە دابین بکرێت. اِنّهم یَرونَهُ بعیداً و نَراهُ قریباً.
سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی