ئۆجالان: چارەسەرکرانی کێشەی کورد بەسراوەتەوە بەوەی کە کورد له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تێکه‌ڵ به‌ کۆماری تورکیا بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442614-ئۆجالان_چارەسەرکرانی_کێشەی_کورد_بەسراوەتەوە_بەوەی_کە_کورد_له_هه_موو_ڕوویه_که_وه_تێکه_ڵ_به_کۆماری_تورکیا_بکرێت
عەبدوڵڵا ئۆجالان لە دیدارێکی سێ کاتژمێریدا لەگەڵ شاندەکەی ئیمرالی پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە چارەسەر کرانی کێشەی کورد بەسراوەتەوە بە یەکگرتنی کورد و تورک و تێکەڵکرانی هەمەلایەنەی واقعییەتی کورد لە چوارچێوی یاسایی کۆماری تورکیادا.
(last modified 2025-11-04T12:52:01+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2025 17:18 Asia/Tehran
  • ئۆجالان: چارەسەرکرانی کێشەی کورد بەسراوەتەوە بەوەی کە کورد له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تێکه‌ڵ به‌ کۆماری تورکیا بکرێت

عەبدوڵڵا ئۆجالان لە دیدارێکی سێ کاتژمێریدا لەگەڵ شاندەکەی ئیمرالی پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە چارەسەر کرانی کێشەی کورد بەسراوەتەوە بە یەکگرتنی کورد و تورک و تێکەڵکرانی هەمەلایەنەی واقعییەتی کورد لە چوارچێوی یاسایی کۆماری تورکیادا.

ئۆجالان پێوەندیی تورک- کوردی بە "دوو کۆڵەکەی هەزار ساڵە" وەسف کرد و خوازیاری نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و بتەوکردنی پێوەندییەکە لە ئاراستەی ئاشتی و پێکەوە ژیاندا بوو. ئۆجالان ئامانجی پرۆسەی ئێستای بە گەشەپێدانی قۆناغێکی ئەرێنی هەڵسەنگاند کە بتوانێ بنچینەیەکی تازە بۆ داهاتوو دابنێت و وتیشی: تێپەڕین لەم قۆناغە تەنیا بە کردەوە و ئاکاری بەرپرسیارانە و وشیارانەی هەموو لایەنەکان گونجاو دەبێ. ئۆجالان جەختیشی کرد کە مەسەلەی کورد دەبێ بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە لە چوارچێوی یاسایی کۆماری تورکیادا جێ بکرێتەوە.