ئەردۆغان: ئەمریکا و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن بە پابەندیی بە گەڵاڵەی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i446996-ئەردۆغان_ئەمریکا_و_کۆمەڵگای_جیهانی_دەبێ_ڕژێمی_زایۆنی_ناچار_بکەن_بە_پابەندیی_بە_گەڵاڵەی_غەززە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە نیۆیۆرکدایە، لە لێدوانێکدا پێیداگرت کە ڕژێمی زایۆنی ئێستاش هەر بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە و گەڵاڵەی ئاشتی غەززە لاواز دەکات و کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت ئەمریکا دەبێ ئەم ڕژێمە ناچار بکات بە پابەندبوونی بە گەڵاڵەی غەززە.
(last modified 2026-09-26T08:52:13+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 12:20 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: ئەمریکا و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن بە پابەندیی بە گەڵاڵەی غەززە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە نیۆیۆرکدایە، لە لێدوانێکدا پێیداگرت کە ڕژێمی زایۆنی ئێستاش هەر بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە و گەڵاڵەی ئاشتی غەززە لاواز دەکات و کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت ئەمریکا دەبێ ئەم ڕژێمە ناچار بکات بە پابەندبوونی بە گەڵاڵەی غەززە.

ئەردۆغان هەروەها خوازیاری هەڵوەشانەوەی میکانیزمی مافی ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو. سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی کرد کە دەبێ ئەم مۆدیلەی ئێستای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تەنیا داکۆکی لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات، بکرێ بە میکانیزمێک کە هەموو ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە بگرێتەوە. ناوبراو وتیشی: هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان ڕێگاچارە بخەنە بەردەست و بەشداری بکەن لە بڕیاردانەکاندا، نەک ئەوەی کە هەموو ئەم دەسەڵاتە تەنیا لە دەستی پێنج وڵاتدا بێ، لەبەر ئەوەی کە جیهان ئەمڕۆ پێویستی بە دیواری تازە نییە، بەڵکوو پێویستی بە پردی تازەیە.