ئەستێرەکانی باسکە و تۆپی پێی ئەمریکایی ھاتنە ریزی ناڕازیان
یاریزانانی دوو لیگی پرۆفشناڵی وەرزشیی پڕ ھاندەری باسکە و تۆپی پێی ئەمریکایی ش بە کوژرانی شارومەندێکی رەش پێستی ئەم وڵاتە کاردانەوەیان نیشاندا .
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئیسپانیایی ئێل مۆندۆ ، یاریزانانی دوو لیگی پرۆفشناڵی وەرزشیی باسکە ( ئێن بی ئەی ) و تۆپی پێی ئەمریکایی ( ئێن ئێف ئێڵ) ھەڵوێستیان گرت لە حاند کوژرانی جۆرج فلۆید شارومەندی رەش پێستی ئەمریکی و بە بڵاوکردنەوەی بروسکە و دانانی وێنەکانی ئەم رووداوە ، داخ و مخابنی قوڵی خۆیان لەم رووداوە نەژاد پەرستیە راگەیاند .
لێبرۆن جەیمز ئەستێرەی یانەی باسکەی لەیکێرز ، ستیڤکێرز راھێنەری یانەی گۆڵدن ستەیت ، کارسۆن وێنتز یاریزانی لیگی نیشتمانیی تۆپی پێی ئەمریکا و مایکڵ جۆردەن لە یاریزانانی پێشووی باسکەی ئەمریکا ھەر کامیان بە جۆرێک کوشتنی رەشپێستەکەی شاری مینیا پۆلیس بە دستی پۆلیسیان شەرمەزار کرد و داوای رەچاوکرانی مافی رەش پێستان و کۆتایی ھاتنی ھەڵسوکەوتی نەژادپەرستانە لە ئەمریکا بوون .