ڕووسیا: ئەورووپا دانوستانەکانی ئاشتیی ئۆکرانیا تێکدەدات
جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئۆکرانیا ڕێگری دەکەن لە بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانی ئاشتی.
دیمیتری پۆلیانسکی ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەوروپایی پشتیوانی ئۆکرانیا کە نایانەوێت داڕمانی جێیشەرمەزاریی پڕۆژە دژە ڕووسیاکەیان ببینن، هەوڵ دەدەن ئەو دەستپێشخەرییانەی ئاشتی تێکبدەن کە ڕووسیا و ئەمریکا پێشنیاریان کردووە. ئەو دیپلۆماتکارە ڕووسە وتیشی: یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی تری ڕۆژاوایی هەوڵەکانی واشینگتۆنیان بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا هەڵسەنگاندووە و دژایەتیی وردەکارییەکانی پلانی ئاشتیی پیشنیاریی کۆشکی سپی دەکەن. ئەوە لەکاتێکدایە کە "ئۆرسولا ڤۆن دێرلاێن" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە پێویستە ئاسایش و سەروەریی ئۆکرانیا لە درێژماوەدا وەک یەکەم هێڵی بەرگریی یەکێتی ئەوروپا گەرەنتی بکرێت. سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا جەختیشی کرد کە یەکێتی ئەوروپا سوور و پێداگرە لەسەر پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا. ڤۆن دێرلاێن وتیشی: پێشنیارە داراییەکانمان بە ئامانجی دڵنیابوون لەوەیە کە ئۆکرانیا پێگەیەکی بەهێزی هەبێ هەم لە بەرەکانی شەڕ و هەم لەسەر مێزی دانوستان.