واسیلی نەبنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: کیێف پەلامارەکانی بۆسەر کەسانی سیڤیلی رووسیا چڕکردۆتەوە
ئاب 25, 2026 17:38 Asia/Tehran
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کیێف لەبەر بێ ئاکامی و شکستە سەربازییەکانی، ڕووی کردۆتە پەلامار دژی ناوچە ناسەربازییەکانی ڕووسیا.
واسیلی نەبنزیا وتی: پەلامارەکانی ئۆکراینا دژی ناوچە ناسەربازییەکانی ڕووسیا لەکاتێکدایە کە زێلێنسکی هەروا لە لایەنگرانی رۆژاوایی خۆی دەپاڕێتەوە بۆ وەرگرتنی پاکێجی تازەی چەکەمەنی و تەقەمەنی بۆ زەبر وەشاندن لە شارەکانی ڕووسیا، ناوچە ئاوەدانەکان و ژێرخانە ناسەربازییەکان. نەبنزیا بەئاماژە بە کوژراو و بریندارانی پەلامارەکانی ئەم دواییە، بۆ نموونە، کوژرانی چەند منداڵ، وتی: درێژەی ناردنی چەکوچۆڵی رۆژاوا بۆ ئۆکرانیا، چڕکردنەوەی پەلامار و ناجێگیریی زیاتری لێ دەکەوێتەوە. ڕووسیا پێشتریش چەندین جارهۆشداریی بە رۆژاوا و ئۆکرانیا دابوو سەبارەت بە تاوپێدرانی شەڕ.
سەرپەیڤ