نوێنەری پێشووی کۆنگرێس: ترەمپ دەبێ داوای لێبوردن بکا لە دایک و بابی منداڵانی میناب
"مارجێری تەیلۆر گرین" ئەندامی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی شەڕخوازانەی دەوڵەتی ترەمپ، وتی: ناوبراو دەبێ داوای لێبوردن بکا لە دایک و بابی ئەو منداڵانەی لە قوتابخانەیەک لە ئێران بۆمبی بەسەریاندا خستەخوارەوە.
"مارجێری تەیلۆر گرین" نوێنەری پێشووی کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سەر بە پارتی کۆماریخواز کە سەردەمێک لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو، وتی: دۆناڵد ترەمپ دەبێ لەبەر خەیانەت کردن لە وادەکانی کاتی هەڵبژاردنی، داوای لێبوردن لە ئەمریکا بکا.
ئەو لایەنگرەی پێشووی ترەمپ بەئاماژە بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی جەختی کرد: پێویستە ترەمپ داوای لێبوردن لە دایک وبابی ئەو منداڵانە بکا کە لە ئێران بۆمبی بەسەریاندا بەردایەوە. کەسانێکی زۆرن کە دەبێ داوای لێبوردنیان لێ بکاو من، یەکێک لەوانم لەو لیستەدا.
زۆربەی میدیاکانی جیهان، هێرشی ئەمریکا بۆسەر قوتابخانەی مینابیان بە مەرگهێنترین هێرشی ئەمریکا لەکاتی شەڕی کەنداوی فارس لە ساڵی ١٩٩١ بەولاوە زانیوە کە دژی خەڵکی سیڤیل ئەنجامی گرتووە.