هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران؛ کەمبوونی سووتەمەنی جێت لە ئەورووپا و ناچاربوون بە گۆڕینی ڕێگای دابینکردنی
تێکچوونی پرۆسەی هەناردەی سووتەمەنی جێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دوابەدوای سەپێندرانی شەڕ بەسەر ئێراندا، ئەورووپای پاڵپێوەناوە بەرەو دابینکەرانی دوورەدەستی وەک کوریای باشوور و ئەم کیشوەرەی لە سەروبەندی کەمبوونی ئەم سووتەمەنییە نزیک کردووەتەوە.
ڕۆیتەرز نووسی: بە زۆربوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا ئێستاش هەر مەترسیی تێکچوونی زیاتری لەسەرە سەبارەت بە لەبەردەستدابوونی ئەم سووتەمەنییە. ڕێکخراوی ڕاوێژکاری "ئێنێرژی ئەسپێکتس" پێشبینی دەکات ئەورووپا لە سێ مانگی کۆتایی ساڵدا بەرەوڕووی کەمبوونی ڕۆژانە ٥١٠ هەزار بەرمیل سووتەمەنی جێت دەبێتەوە. بە پێی داتاکانی پرۆسەی بازرگانی، کۆریای باشوور بۆتە نوێترین سەرچاوەی گەورەی هەناردەی سووتەمەنی جێت بۆ ئەورووپا لەم مانگەی زایینیدا. بە پێی داتاکانی کۆمپانیای زانیاریی شتومەکی کەپلەر، هاوردەی ئەورووپا لەم وڵاتە ئاسیاییە لە مانگی سێپتەمبەردا گەیشتەوە ١٢٩ هەزار بەرمیل کە بەرزترین ئاستە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بەملاوە.