میدیا سوریەکان رایانگەیاند ، هەواڵی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە کاتی نوێژی جەژنی رەمەزان بە دوورە لە راستیی .
«عەلی مەحمود عەبباس» وەکو وەزیری بەرەڤانیی سووریا دیاری کرا.
سەرچاوەیەکی میدیایی باسی ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پێتەختی سووریایان کردووە.
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر تاوانکاری و ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بۆ سەر خاکی فەلەستین، ئەم ڕژێمە بۆ بەردەوامی پێشێل کردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ھان دەدات.
فەرماندەی گشتیی هێزهکانى سوریاى دیموکرات (ھەسەدە) پهیامێکى لهبارهى هێرشهکانى تورکیا بۆ سهر کورد بڵاوکردهوه و ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئەنقەرە ئاستەنگ بۆ ڕووبهڕوبوونهوهکانمان لە دژی چەکدارانی داعش دروست دەکەن".
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا باسی بوردومانی ناوچە ناسەربازییەکانیان کردووە لە لایەن سوپای تورکیاوە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت: ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئەمریکا لە بارەی ڕەققەو لێکدانەوەی ڕەھەندەکانی کارەساتەکەی درۆیەو ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ بە دۆسیەی لەنێوبرانی ئەم شارەو قەڵاچۆی ھەزاران کەس لە دانیشتووانەکەی ڕابگات.
ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی تورکیا گوندی تل تویلی ئاشورییان لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد، بەشێک لە موشەک و گولـلە هاوەنەکانیش لەنزیک بنکەی هێزەکانی روسیا لە تل تەمر کەوتنەخوارەوە.
خەڵکی گوندی «ئەلقەسیر» لە ناوچەی قامیشلی کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکییان کە بە تەما بوون بەو گوندەدا تێپەڕن، ناچار بە پاشەکشە کرد.
ھەواڵدەریی سپۆتنیک ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان بە تاڵان کردنی نەوتی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا ژینگەشیان لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە پیس کردووەو ژیانیان خستوونەتە مەترسییەوە.