سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: دوابەدوای ھیەڵمەتە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر مۆڵگەکانی موساد لە ھەولێر، داگیرکەرانی ئەمریکی لە سووریا دەستیان کردووە بە پتەوکردنەوەی بنکە سەربازییەکانیان.
پێکدادانێکی توند لە نێوان تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە تورکیا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا بووە ھۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل لەوانە منداڵێک.
کاروانێکی نوێی سهربازیی ئەمریکا لە رێگەی هەریمی کوردستانەوە گەیشتە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا .
خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەبی سووریا بە بەرپاکردنی گردبوونەوە پشتگریی ڕووسیایان کرد لە شەڕی ئۆکرانیا.
تاقمی تیرۆریستیی داعش کوژرانی سەرکردە باڵاکەی خۆی لە سووریادا پشتڕاست کردەوەو دیاری کردنی سەرکردەی تازەی ڕاگەیاند.
بنگەی «حەمیمیم» لە سووریا باسی پێشێلکرانی ئاگربڕی کردووە لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەب لە لایەن تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرەوە.
شاندێکی زانایانی سوننەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیدارو وتووێژیان کرد.
ئەندامێکی پەرلەمانی سووریا پێی داگرت: ئەمریکا بۆخۆی چاک ئەزانێ کە ئۆکرانیای لە کیس چووەو ھەر لە بەر ئەمە بە نیازە بیکاتە مۆڵگەیەکی تیرۆریستی.
وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە خڕکرانەوەی تیرۆریستانی سەقانگرتووی باکووری سووریا بۆ ڕەوانەکردنیان بەرەو ئۆکرانیا، وتی: مۆسکۆ بە ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی خۆی دەگات.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ھێرشەکانی داعش و ڕژێمی زایونی وا دەردەخات کە ھەردووک لایان لە دڕندەکارییەکانیان دژی جەماوەری سووریا ھاواھەنگن.