سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.
شەوی رابردوو ناوەندی شارۆچکەی ئەعزاز لەسنوری پارێزگای حەلەب تۆپبارانکرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود خەلیفە ڕاوێژکاری سەربازیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا بەئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیی ڕاگەیاندوه، "سوریا لەم نزیکانە کورسیەکەی لەکۆمکاری عەرەبیی وەردەگرێتەوە".
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا داوای ڕاگیرانی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونیی کرد لە مەڕ کۆچ پێکردن و کاول کردنی ماڵی فەلەستینییەکان.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا پێی داگرت: سووریا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە دەزانێ.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند: ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون.
سەرچاوە عەرەبییەکان بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند: زرمەی چەندین تەقینەوە لە نزیکی مەیدانی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە دێرۆزووری سووریا شوێنی مۆڵ درانی ھێزەکانی ئەمریکی لە سنووری عێراق و سووریا بیستراوە.
دوو ڕۆژ دوای کوژرانی ئەلقوڕەیشی ، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی ئیدلەبی کرد .
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی بەشداریی ڕێکخراوەی هەواڵگریی ئەم وڵاتەیان کردووە لە کوشتنی سەرکردەی داعش لە سووریا.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند، دوێنێ شەممە پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش لە نزیک ئەو گرتوخانەیەی کە هەفتەی رابردو داعش هێرشی کردەسەر رویداوه و هێشتاش دەیان داعشی لەوێ شەڕ دەکەن.