چەند هەواڵی وەرزشیی سەبارەت بە تۆپی پێ، بالە،باسکە و زۆرانی ئازاد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446186-چەند_هەواڵی_وەرزشیی_سەبارەت_بە_تۆپی_پێ_بالە_باسکە_و_زۆرانی_ئازاد
مەهدی تارمی پەیوەستی یانەی ئەلوەسڵ بوو.
(last modified 2026-08-22T14:31:49+00:00 )
ئاب 22, 2026 16:55 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشیی سەبارەت بە تۆپی پێ، بالە،باسکە و زۆرانی ئازاد

مەهدی تارمی پەیوەستی یانەی ئەلوەسڵ بوو.

مەهدی تارمی، هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و هێرشبەری وەرزی ڕابردووی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپیاکۆسی تۆپی پێی یۆنان، بە گرێبەستێکی فەرمی پەیوەستی یانەی ئەلوەسڵی ئیمارات بوو.

 

جامی ئوفا؛ سەرکەوتنی هێزمەندانەی پیاوانی بالەی ئێران لەهەمبەر کوبادا

هەڵبژاردەی بالەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دووەم پێشبڕکێی خۆی لە جامی چوارقۆڵیی ئوفا لەگەڵ هەڵبژاردەی کوبا کەوتەململانێ و هێزمەندانە بەئەنجامی سێ بە سفر، یارییەکەی بردەوە.

 

سەرکەوتنی تیمی ئێران بەسەر چینی تایپە لە باسکەی ژێر ١٨ ساڵانی جامی ئاسیادا 

تیمی باسکەی ژێر ١٨ ساڵانی ئێران لە درێژەی پێشبڕکێکانی جامی ئاسیا لە هیندستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئاب بۆ دیاریکردنی ریزەکانی پێنجەم هەتا هەشتەم لەگەڵ تیمی چینی تایپەدا کەوتەململانێ و بەئەنجامی ١٠٥بە ٨٤ یارییەکەی بردەوە.

 

زۆرانی ئازادی گەنجانی پاڵەوانیی جیهان؛ هەڵکشانی خەلیلی و محەممەدنەژاد بۆ پێش فیناڵ

لە کێشی ٧٠ کیلۆگرامدا، سینا خەلیلی، لە قۆناخی پێش فیناڵ لەگەڵ لاندۆن تەیلۆری ئەمریکی دەکەوێتە ململانێ.

لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرامیش، ئەبولفەزل محەممەد نەژاد لە قۆناخی پێش فیناڵدا ڕووبەڕووی براوەی یاریی ئەرمەنستان و تورکیا دەبێتەوە