دەسپێبوونی بڵاوکردنەوەی پرۆگرامی دیکۆمێنتاریی پێشبڕکێی تەلەفزیۆنیی گەشت و گەشە لە کەناڵی سەحەری کوردی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446190-دەسپێبوونی_بڵاوکردنەوەی_پرۆگرامی_دیکۆمێنتاریی_پێشبڕکێی_تەلەفزیۆنیی_گەشت_و_گەشە_لە_کەناڵی_سەحەری_کوردی
یەکەم بەشی پرۆگرامی دیکۆمێنتاریی پێشبڕکێی تەلەفزیۆنیی گەشت و گەشە، تازەترین بەرهەمی کەناڵی سەحەری کوردی سبەی یەکشەممە بڵاو دەبێتەوە.
(last modified 2026-08-22T14:52:23+00:00 )
ئاب 22, 2026 17:50 Asia/Tehran

یەکەم بەشی پرۆگرامی دیکۆمێنتاریی پێشبڕکێی تەلەفزیۆنیی گەشت و گەشە، تازەترین بەرهەمی کەناڵی سەحەری کوردی سبەی یەکشەممە بڵاو دەبێتەوە.

یەکەم بەشی ئەو پرۆگرامە ١٢ بەشییە کە هەر بەشی پەنجا خولەکە، بەئامانجی ناساندن و پیشاندانی دەسکەوتە مەزنەکانی شۆڕشی ئیسلامی لەبواری ئاوەندانکردنەوە، خۆشگوزەرانی وئاسوودەیی و کەلتوری بەرهەم هێنراوە، سبەی یەکشەممە کاتژمێر ٦ و سی خولەکی سەرلەئێوارە بەکاتی تاران بڵاو دەبێتەوە.

پرۆگرامی دیکۆمێنتاریی پێشبڕکێی گەشت و گەشە لەچوارچێوەی کێبەرکێیەکی پڕهەیەجان، ڕێگای چابەهار هەتا ئابادان دەبڕێ و لەمەودای ئەو گەشتەدا، بیست و هشت پرۆژەی نیشتمانی و شوێندانەر، دەناسێنێ. لەو پرۆگرامەدا هەروەها شوێنە سەرنجڕاکێشە گەشتیاریەکان، پیشە دەستیەکان، مۆسیقای هۆز وئەتنەکان، خۆراکە خۆجێیەکان و داب و نەریتی ئەتنە خۆجێیەکانیش دەخرێتەبەر چاوی بەردەنگ و هۆگرانی کەناڵەکەو دیمەنێکی چەند ڕەهەندیی لە جوانییەکانی باشووری ئێران لە قابی میدیای نیشتمانی پیشان دەدا.

لەو پرۆگرامە دیکۆمێنتارییەدا کە تێکەڵەیەکە لە کێبەرکێ، سەفەر، کەلتور و ڕکابەریی، فەرهاد جەم، سیروس مەیمەنەت، شەهرام قائیدی، عەلی مەشهەدی، شەهرزاد کەمال زادەو ئارام جەعفەری وەک بەشداربوو ئامادە دەبن.