ئێران لە پێشبڕکێی جیهانیی زۆرانی ئازادی جامی هارویان، چەندین میدالیای بەدەست هێنا
ئاب 27, 2026 18:54 Asia/Tehran
تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ئێران بە دەسخستنی چوار میدالیای زێڕ، زیوێک و نۆ بڕۆنز لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی زۆرانی ئازادی جامی هارویان لە ئەرمەنستان، کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.
پێشبڕکێ جیهانییەکانی زۆرانی ئازادی جامی هارویان رۆژانی سێ وچواری خەرمانان لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بەڕێوە چوو.
تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی وڵاتەکەمان کە بە شازدە زۆرانباز بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بوو، توانی چواردە میدالیای جۆراوجۆر بەدەس بێنێ.