زۆرانی کەنارئاوی تازەلاوانی جیهان؛ تیمی ئێران بە شەش میدالیا بوو بە پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446424-زۆرانی_کەنارئاوی_تازەلاوانی_جیهان_تیمی_ئێران_بە_شەش_میدالیا_بوو_بە_پاڵەوان
تیمی زۆرانبازی کەنارئاوی تازەلاوانی ئێران بە دەس خستنی شەش میدالیا لە پێشبڕکێکانی تازەلاوانی جیهان لە باکو، بوو بە پاڵەوان.
(last modified 2026-08-31T15:32:58+00:00 )
ئاب 31, 2026 19:02 Asia/Tehran
  • زۆرانی کەنارئاوی تازەلاوانی جیهان؛ تیمی ئێران بە شەش میدالیا بوو بە پاڵەوان

تیمی زۆرانبازی کەنارئاوی تازەلاوانی ئێران بە دەس خستنی شەش میدالیا لە پێشبڕکێکانی تازەلاوانی جیهان لە باکو، بوو بە پاڵەوان.

تیمی تۆپی پێی لاوانی ئێرانیش لە یەکەم یاریی لە قۆناخی پێشەکیی جامی گەلانی ژێر بیست ساڵی ئاسیا، ئەمڕۆ بەئەنجامی دوو بە یەک لە تیمی فەلەستینی بردەوە. تیمی تۆپی پێی لاوانی ئێران کە لە گرووپی "سی" پێشەکیی جامی گەلانی ژێر بیست ساڵی ئاسیا لەگەڵ تیمەکانی ڤێتنام، فەلەستین و کۆریای باکور هاوگرووپە، دووەم یاریی خۆی رۆژی پێنج شەممە دوانزەی خەرمانان ڕێکەوتی سێی ئەیلول لەگەڵ تیمی کۆریای باکور ئەنجام دەدا.