درەوشانەوەی وێنەگری بۆکانی بە دەس خستنی ٢٦ خەڵات لە فێستیڤاڵی جیهانیی بوداپست
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447856-درەوشانەوەی_وێنەگری_بۆکانی_بە_دەس_خستنی_٢٦_خەڵات_لە_فێستیڤاڵی_جیهانیی_بوداپست
شێرکۆ مام ئاغا وێنەگری بۆکانی توانی دوو میدالیای زێڕ، دوو زیو، سێ بڕۆنز و نۆزدە نیشانی ڕێزلێنان لە فێستیڤاڵی جیهانیی وێنەگریی بوداپست (BIFA 2026) بەدەس بێنێ.
(last modified 2026-11-01T15:34:31+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2026 19:04 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وێنەگری بۆکانی بە دەس خستنی ٢٦ خەڵات لە فێستیڤاڵی جیهانیی بوداپست

شێرکۆ مام ئاغا وێنەگری بۆکانی توانی دوو میدالیای زێڕ، دوو زیو، سێ بڕۆنز و نۆزدە نیشانی ڕێزلێنان لە فێستیڤاڵی جیهانیی وێنەگریی بوداپست (BIFA 2026) بەدەس بێنێ.

 

رەزا عەبباسی سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی بۆکان وتی: دوومیدالیای زێڕی ئەو وێنەگرە بۆ بەرهەمەکانی "مەراسیمی دەف ژەنینی ئاوایی پاڵنگان" لە بەشی ڕیکلام و مۆسیقا و"فڕین لە رۆژاوابوون" لە کەرتی سرووشت و رۆژهەڵاتن و رۆژئاوابوون، بەدەست هێنا.

سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی بۆکان هەروەها وتی: شێرکۆ مام ئاغا جیا لە دوو میدالیای زێڕ، دوو زیو و سێ بڕۆنز، نۆزدە نیشانی ڕێزلێنانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکان لەوان؛ خەڵک، سەفەر، منداڵان، سرووشت، ژیریی دەسکرد، شێوازی ژیان، پۆرترەو هونەرە جوانەکان وەرگرت.