شوبات 20, 2026 18:11 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی حەماس: دوای فەلەستین، ڕژێمی زایۆنی پەلامار دەكاتەسەر ئوردن

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە پلانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هۆشداری دا و وتی: دوای پرسی فەلەستین، تەلئەبیب پەلامار دەكاتە سەر ئوردن

باسم نەعیم،  یەكێك لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر دوژمنی زایۆنی لە ڕێگەی بڕیارەکانی پەیوەست بە لکاندن، فراوانکردنی  شارۆچكە سازی و گۆڕینی  دۆخی یاسایی زەوییە فەلەستینییەکان، بڕیاری كۆتایی  دانی شەڕ لە ناوچە فەلەستینییەکان بە قازانجی خۆی بدات، بە درێژەدان بە پڕۆژەی زایۆنیستی “ئیسرائیلی گەورە” هێرش دەکاتە سەر ئوردن.

نەعیم جەختی كرد ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی سنوورێك بۆ جەنایەتەكانی  ڕژێمی زایۆنی دیاری نەكەن ئەو ڕژێمە بۆ بەرەو پێشبردنی  پلانە نەگریسەكانی خۆی لە هیچ دڕندەكارییەك درێغی ناكات .

 

سەرپەیڤ