پێداگریی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لەسەر پێویستی دانرانی خشتەیەکی زەمەنیی تایبەت بۆ کۆتایی هاتنی داگیرکاری لە فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446988-پێداگریی_ئەمینداری_گشتیی_کۆمکاری_عەرەب_لەسەر_پێویستی_دانرانی_خشتەیەکی_زەمەنیی_تایبەت_بۆ_کۆتایی_هاتنی_داگیرکاری_لە_فەلەستین
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند کە پێویستە خشتەیەکی زەمەنیی تایبەت دابنرێت بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین.
(last modified 2026-09-26T08:46:13+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 12:14 Asia/Tehran
  •  پێداگریی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لەسەر پێویستی دانرانی خشتەیەکی زەمەنیی تایبەت بۆ کۆتایی هاتنی داگیرکاری لە فەلەستین

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند کە پێویستە خشتەیەکی زەمەنیی تایبەت دابنرێت بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین.

نەبیل فەهمی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەل و دەرفەتەکانی ئاشتی تادێت کەمتر دەبێتەوە، خوازیاری دانرانی خشتەیەکی زەمەنی تایبەت بوو بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری ڕژێمی زایۆنی و پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختیی بەیتولموقەددەس بەپێی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان. نەبیل فەهمی لە وتاردانەکەی خۆیدا لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند کە گەلی فەلەستین داوای ڕێکارێکی تایبەت یان ئیمتیاز و سەرێتی پێدانێکی بەپێچەوانە و دژ بە چوارچێوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ناکات، بەڵکوو ئەم گەلە بەپێی واقیع و ڕاستییەکانی مەیدان و لە چوارچێوی مافە ڕەسەنەکانی خۆیدا خوازیاری پێکهاتنی وڵاتێکە بە پێتەختی بەیتولموقەددەس، کە ئەمەش بەپێی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و سەرچاوە جیهانییەکان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.