پەرەسەندنی شەپۆڵی ناڕەزایەتی لە ئەورووپا، لە فەرنساوە تا ئیتاڵیا ،ئیسپانیا،پۆرتوگال و بەلژیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i447726-پەرەسەندنی_شەپۆڵی_ناڕەزایەتی_لە_ئەورووپا_لە_فەرنساوە_تا_ئیتاڵیا_ئیسپانیا_پۆرتوگال_و_بەلژیک
پاش چەندین حەفتە ناڕەزایەتی لە فەڕەنسا نائارامی کۆمەڵایەتی ئێستا لە سەراسەری ئەورووپا لەوان لە ئیتاڵیا ئیسپانیا پۆرتوگال و بەلژیک خەریکە پەرە دەستێنێ .
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2026 10:04 Asia/Tehran

پاش چەندین حەفتە ناڕەزایەتی لە فەڕەنسا نائارامی کۆمەڵایەتی ئێستا لە سەراسەری ئەورووپا لەوان لە ئیتاڵیا ئیسپانیا پۆرتوگال و بەلژیک خەریکە پەرە دەستێنێ .

بە پێ ڕاپۆرتی میدیا ئەورووپاییەکان، پاش چەندین حەفتە ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەڕەنسا ئاڵۆزی و نائارامی کۆمەڵایەتی ئێستا لە سەرانسەری ئەورووپا لەوان لە ئیتاڵیا ئیسپانیا پۆرتوگال و بەلژیک خەریکە پەرە دەستێنێ . ناڕازییان ئاماژە
بە بەرزبوونەوەی تێچوو و خەرج و بەرجی ژیان و هەروەها توندوتیژی پۆلیس دژ بە ناڕازییان دەکەن. شەوی ڕابردوو فەڕەنسا ببووە گۆڕەپانی شانۆیەکی بەربڵاوی هێز نواندنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە. کاربەدەستانی فەرەنسی ڕۆژی شەممە بەرامبەر بە چەندین هەفتە ناڕەزایەتی دەربڕین ڕاوەستان. ناڕەزیەتی دەربڕینێک کە هەر ئێستا بە پەرەسەندنی نائارامی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ئیتاڵیا ئیسپانیا پۆرتوگال و بەلژیکیش بەردەوامە. لە فەڕەنسا زیاتر لە چوار سەد هەزار کەس لە خۆپیشاندانگەلێک کە زۆربەیان ئاشتیانە بوون هاتنە سەر شەقامەکانەوە. خۆپیشاندەران دەڵێن کە ناڕازین لە خەرج و بەرجی بانی ژیان و توندوتیژی پۆلیس، بەڵام دواتر گرووپێکی چکۆلە لە ناڕازییان لە پاریس لەگەڵ پۆلیس تێک هەڵچوون وەدەستیان کردە هاویشتنی شتومەک بەرەو هێزەکانی پۆلیس.
لە شاری لیۆنیش ژمارێکی زۆر لە ناڕازییان و هێزەکانی پۆلیس لە کەشێکی پڕ لە توندوتیژی بەرامبەر بە یەکتر وەستان، لە کاتێکدا کە گازی فرمێسکهێن لە شەقامەکاندا بڵاو دەبووە.
 ڕادەی تاڵان و تیابردنی سامانی گشتی لە فەڕەنسا لە چاو کۆتایی حەفتەی ڕابردوو بە ڕادەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لەبەر ئەوەی کە ٧٠ هەزار هێزی پۆلیس بۆ کۆنترۆڵکردنی نائارامییەکان هاتوونەتە مەیدانەوە و تەکبیری ئەمنی توندیان بەڕێو بردووە.
 ئەمشەو هەروەها ماریەن لۆپەن ڕێبەری ڕاستی توندڕەوی فەرەنسا کە لە ڕاپرسییەکاندا لە پێشەوەیە، کەمپەینی هەڵبژاردەی خۆی دەست پێکرد لۆپێن بەڵێنی داوە کە بێتوو سەرکەوێ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی فەڕەنسا کە تەنیا شەش مانگی دیکە بەڕێوە دەچێ و هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە، سیاسەتێکی توند و بە دوور لە نەرمونیانی بەرامبەر بە سەرپێچیکاران دەگرێتە بەر.
 هەروەها شەوی ڕابردوو لە بارسێلۆنایش چەندین فرۆشگە و مۆڵی گەورە هێرشیان کرایە سەر. بزووتنەوەیەکی دژ بە سیستەمی دەسەڵات کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکخرابوو، خێرا کێشرا بە توندوتیژی، بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا بەڵێنیان داوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا خۆپیشاندانێکی زیاتر بەڕێوە ببەن.