ئاگرکەوتنەوە لە سێ نەوتهەڵگری سەرپێچیکار و تێکشکێندرانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی"لوکاس"ی ئەمریکی لە باشووری ئێران
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ-وە تاکوو ئێستا سێ نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز، تەقینەوەو بەتەواوەتی سووتان. پەیوەندییە گشتییەکانی سپای ئیمام سەججاد(ع)ی پارێزگای هورمزگانیش ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی جۆری "لوکاس"ی ئەمریکی لە بەندەری خەمیر، تێکشکێندرا.
بەپێی ڕاپۆری پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران، لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سێ کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی توند بوون. بە شێوەیەک کە ماسیگرەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز شەوێکی ڕووناکیان تێپەڕاند.
ئەم نەوتهەڵگرانە دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتوون، بەهۆی کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانی و ناسینەوەیان و تێپەڕین بە ڕێگا بێ مۆڵەتەکانی گەرووی هورمز، تەقینەوە و لە کەنارەکانی باشووری گەرووی هورمز بەجێهێڵراون و لە بڵێسەی ئاگردا دەسووتێن.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت: چەندین جار ڕێساکانی ئێران بۆ گەرووی هورمز لە ڕێگەی ڕادیۆ و ڕاگەیاندنەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە هەموو کەشتییەکان ڕاگەیەندراوە و سەرپێچیکردن و پشتگوێخستنی ئەو ڕێسایانە لەلایەن کەشتییەکانەوە و یارمەتیدانی سوپای داگیرکەری ئەمریکا بۆ تێپەڕین بە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز، ڕووداوی لەو شێوەیەی بەدواوە دەبێ.
واقیعی دۆخی گەرووی هورمز ئەوەیە کە تۆ دەیبینیت، نەک ئەوەی فەرماندەی تیرۆریستی سێنتکۆم بە بەکارهێنانی وێنەی ئەرشیڤی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ڕایدەگەیەنێت.
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای ئیمام سەججاد(ع) ی پارێزگای هورمزگانیش ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی ئەمریکی لە جۆری "لوکاس" لە ئاسمانی بەندەری خەمیر، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی جەنگاوەرانی سپای ئیمام سەججاد(ع) ی پارێزگای هورمزگان و لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی سیستەمی یەکپارچەی بەرگریی وڵاتدا، پێوشوێن گیران و تێکشکێندران.
درۆنەکانی جۆری لوکاس لەوێنەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی و یەکلایەنەی ئەمریکین کە بەشێوەی درۆنی شاهیدی ١٣٦ ئێران دیزاینیان بۆکراوە و گەشە پێدراون. سوپای ئەمریکا بە پێکهێنان و جێگیرکردنی یەکەی تایبەتی "سکۆرپیۆن سترایک" لە ناوچەدا، لەهەوڵی کەڵک وەرگرتنی بەرفراوان لەو جۆرە چەکئامێرە کەم خەرجەیە بۆ جێبەجێ کردنی هێرشە درۆنییەکانی لەدژ ئامانجە جۆربەجۆرەکان.
لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا هەوڵیان داوە بە کەڵک وەرگرتن لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە توانای هێرشبەریی خۆیان لە ناوچەکەدا فراوانتر بکەن؛ بەم حاڵەش، زۆرجار لەڕێی کۆنترۆڵ و هەوڵی سیستەمی بەرگرییەوە ڕێگریی کراوە لە هاتنی ئەو جۆرە خۆفڕانە بۆ سنوری ئاسمانیی وڵات . لەناوبردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە لە ئاسمانی بەندەر خەمیرش درێژەپێدەری ئەم ڕووبەڕووبوونەوە و شکستانەی سوپای شەڕانگێزی ئەمریکایە و ئەم شکستەش خراوەتەسەر کارنامەی ڕەشی فەرماندەی تیرۆریستی ئەمریکا.