هەنیە: ئیسرائیل هەر زەمینی نییە کە گەرەکی بێت ، قودس وەک پێتەختەکەی بناسێبنێت
سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی هەر زەمینی نییە کە گەرەکی بیت قۆدس وەک پێتەختەکەی ڕابگەینێت .
بە گویرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم، " ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسی ڕۆژی چوار شەممە بە ناردنی پەیامێک بۆ سەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، لیژنەکان و ڕیکخراوەکانی عەرەبی و نێو دەوڵەتی جەختیکرد: گەلی فەلەستین ئیزنی جێبەجێبوونی پیلانی ئەمریکا دژی قودس نادات و لە هەر ئامرازێک بۆ بەرەڤانی لە سەرزەمین و بەها پیرۆزەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.
هەنیە لەم پەیامەی دا وتی: جێبەجێبوونی ئیحتمالیی بریاری "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕبە فەرمی ناسیندرانی قۆدس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل و ڕاگواستنی باڵویزخانەی ئەو وڵاتە لە تیل ئەبیب بۆ قۆدس بنپێکرانی ئاشکرای هەموو کۆنوانسیۆنەکان و یاسا نیو دەوڵەتییەکان و دنە دانی هەست ونەستی ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامییە و بلێسەکانی ڕق وتوورەیی دژی رژیمی زایۆنی زۆرتر دەکاتەوە .
سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لەم پەیامەی دا بەڕاشکاوی وتی: ئەم کردەوەیە بەمەبەستی سەرپۆشنان لە سەر تاوانکاری و بەرنامەکانی ئیسرائیل بۆ بە زایۆنی کردنی قۆدس ئەنجامدەگرێت، تێپەڕین لە هێلە سوورەکان و دەستپێکی گۆڕانکاریی سامناک لە ئاست ناوچەکە دەبێت . ئیسماعیل هەنیە لە وڵاتان ، دامەزراوەکان و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی داوایکرد بە گوێرەی بەرپرسایەتی میژوویی خۆیان لە پێناو ئاگاداریی لە قۆدسی داگیر کراو، لە ڕێزبەندی واحید بەرامبەر هەلوێستەکانی دەوڵەتی ئەمریکا کە بەڕاشکاوی لە ڕژێمی زایۆنی لاگری دەکات، ڕاوەستن .