ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوو لە حکومەتی لوبنان: بڵێن لە دانوستانی ڕاستەوخۆ چیتان دەستکەوت؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446362-ئەمینداری_گشتیی_حیزبوڵڵای_لوبنان_ڕوو_لە_حکومەتی_لوبنان_بڵێن_لە_دانوستانی_ڕاستەوخۆ_چیتان_دەستکەوت
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە وتارێکدا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) لە زاحییەی باشووری بەیرووت، ڕەخنەی لە دانوستانە ڕاستەوخۆکانی حکومەتی لوبنان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی گرت و وتی: ئەم دانوستانانە، دانوستانی دژ بە شەڕ نین، بەڵکو تەسلیمبوونە هاوڕێ لەگەڵ زەلیلبوون، بەبێ وەرگرتنی هیچ ئیمتیازێک”.
(last modified 2026-08-29T15:06:44+00:00 )
ئاب 29, 2026 16:31 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوو لە حکومەتی لوبنان: بڵێن لە دانوستانی ڕاستەوخۆ چیتان دەستکەوت؟

شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە وتارێکدا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) لە زاحییەی باشووری بەیرووت، ڕەخنەی لە دانوستانە ڕاستەوخۆکانی حکومەتی لوبنان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی گرت و وتی: ئەم دانوستانانە، دانوستانی دژ بە شەڕ نین، بەڵکو تەسلیمبوونە هاوڕێ لەگەڵ زەلیلبوون، بەبێ وەرگرتنی هیچ ئیمتیازێک”.

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە موسڵمانان دەبێ یەکگرتوو بن، ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی و خۆڕاگری لە فەلەستین، لوبنان، عێراق، یەمەن و  سەرانسەری ناوچەکە دژی پلانی پارچەپارچەکردن، داگیرکاری، زۆربێژی، ملهوڕی و خۆ بە سەرپەرشت زانین دەوەستنەوە.شێخ نەعیم قاسم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕەخنەی لە حکومەتی لوبنان گرت و وتی: دەسەڵاتدارانی لوبنان ڕێگایەکیان هەڵبژاردووە کە نە شایستەی ئەوانە، نە شایستەی لوبنانە و نە شایستەی قوربانیدان و فیداکارییەکانی لوبنانیەکان. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: دەسەڵاتدارانی لوبنان کەوتنە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلی و ئەوەی ئەم ڕژێمە داوای کرد و تەنانەت ئەوەیش کە داوای نەکردبوو، پێیان دا. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە دەسەڵاتدارانی لوبنان وتی: پێم بڵێن لە دانوستانی ڕاستەوخۆ چیتان دەستکەوتووە؟