شێخ نەعیم قاسم: ئیمام خامنەیی شەهید لە ڕێگای یەکگرتوویی پراکتیکی ئیسلامییەوە ئارمانجی فەلەستینی بووژاندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446382-شێخ_نەعیم_قاسم_ئیمام_خامنەیی_شەهید_لە_ڕێگای_یەکگرتوویی_پراکتیکی_ئیسلامییەوە_ئارمانجی_فەلەستینی_بووژاندەوە
شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند: ئیمام خامنەیی شەهید لە یەکگرتوویی تیۆریکی ئیسلامییەوە ڕووی کردە یەکگرتوویی پراکتیکاڵ و بە ئەمەش دۆزی فەلەستینی بووژاندەوە.
(last modified 2026-08-31T15:39:36+00:00 )
ئاب 30, 2026 17:50 Asia/Tehran

شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند: ئیمام خامنەیی شەهید لە یەکگرتوویی تیۆریکی ئیسلامییەوە ڕووی کردە یەکگرتوویی پراکتیکاڵ و بە ئەمەش دۆزی فەلەستینی بووژاندەوە.

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە ڕێ و ڕەسمی کۆتایی چلەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکگرتوویی ئیسلامیدا ڕایگەیاند: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە هۆی یەکڕیزی و خۆڕاگریی گەلی ئێران لە سێ شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی شکستیان هێناوە. ئەگەر دەمانەوێت یەکڕیزی ڕەگ داکوتێت، دەبێت هەموومان بە دەوری  ڕێگا و ڕێبازی وەلی فەقیهـ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وەکوو کۆڵەکەی سەرەکی کۆببینەوە و یەکبگرین. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: ئەمریکا خاک و داهاتوو و سەرکردایەتی گەلانی لە چوارچیوی بژاردە نادرووستەکانی خۆی دەوێ و دەهەوێ هەموو خەڵک جیهان ببنە کۆیلە و بەردەستی ئەم ڕژێمە. ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان پێیداگرت: گرنگ نییە ئەمریکا و ئیسرائیل چ دەکەنک، گرنگ نییە گەمارۆکان چەندە قورس بن و دەستدرێژیی سەربازیش چەندە  بن، خۆڕاگری دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی پڕۆژەکانی دوژمن. هەر خۆڕاگرییەک، بەبێ لەبەرچواوگرتنی تێچووەکەی، پێشڕەوی دوژمن دەوەستێنێت و ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی پێگەی خۆمان بەدەست بهێنینەوە.ناوبراو  بە ئاماژە بەوەی کە هەر پاشەکشەیەک بەرامبەر بە دوژمن دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئێمە، چونکە دوژمن بێبەزەییانە دەجوڵێتەوە و هەوڵدەدات ببێتە خاوەنی هەموو جیهان، وتیشی: ئەو قوربانیانەی بۆ فەلەستین دراون بە خوێن و چەک و پارە و ڕووبەڕووبوونەوە و دوژمنایەتی هاوبەش دژ بە ئیسرائیل و واشنتۆن بووە. هەموو ئەمانە یەکگرتوویی ڕاستەقینە نیشان دەدەن. شیخ نەعیم قاسم ڕاشیگەیاند: ئەم یەکگرتووییە لە لوبناندا لە نێوان حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل و هەموو ئەو هێزە سیاسیانەی کە ئیسرائیل ڕەتدەکەنەوە و بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، خۆی دەرخستووە. ئەمڕۆ ئەمریکا وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکات و هەموو هەوڵی بۆ لاوازکردنی بنەما و بنچینەی پرۆژە و بەرنامە ئیسلامییەکان و مافەکانی خەڵک لە ناوچەی ئێمەیە. هەتا ئەوکاتەی ئێمە لە سەر ویست و خواستمان خۆڕاگر بیهن و کۆڵ نەدەین و بەرگری لە ماف و خاکی خۆمان بکەین، ئەوان ناگەنە خەون و خولیاکانیان  شێخ نەعیم قاسم هەروەها جەختی کرد: ئەم فیداکاری و قوربانیدانە لەگەڵ یەکگرتووییمان، ڕێگای سروشتییە بۆ شکستپێهێنانی پیلانەکانی دوژمنان. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: هاوبیروڕا نەبوونی  موسڵمانان نابێت کەلێنی ناوخۆیی دروست بکات، هەروەها ئێمە نابێت هەرگیز لە دوژمنی سەرەکی خۆمان خافڵ بین.