دەستکەوتەکانی شۆڕشی ٢١ سێپتەمبەری یەمەن؛ لە شکاندنی زنجیرەی بەسراوەبوون تا بتەوکردنی سەروەری و سەربەخۆیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446922-دەستکەوتەکانی_شۆڕشی_٢١_سێپتەمبەری_یەمەن_لە_شکاندنی_زنجیرەی_بەسراوەبوون_تا_بتەوکردنی_سەروەری_و_سەربەخۆیی
 کارناس و شرۆڤەکارێکی عەرەب، شۆڕشی ٢١ سێپتەمبەری ساڵی دوو هەزار و چواردەی یەمەنی بە یەکێک لە گرنگترین خاڵە وەرچەرخانە ستراتژییەکان لە مێژووی هاوچەرخی ئەم وڵاتەدا زانی.
(last modified 2026-09-21T15:21:41+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2026 18:24 Asia/Tehran
  • دەستکەوتەکانی شۆڕشی ٢١ سێپتەمبەری یەمەن؛ لە شکاندنی زنجیرەی بەسراوەبوون تا بتەوکردنی سەروەری و سەربەخۆیی

 کارناس و شرۆڤەکارێکی عەرەب، شۆڕشی ٢١ سێپتەمبەری ساڵی دوو هەزار و چواردەی یەمەنی بە یەکێک لە گرنگترین خاڵە وەرچەرخانە ستراتژییەکان لە مێژووی هاوچەرخی ئەم وڵاتەدا زانی.

"توفان جونەید" کارناس و شرۆڤەکاری عەرەب لە وتارێکدا باسی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ٢١ سێپتەمبەری یەمەنی کرد و نووسی ئەم شۆڕشە کە واوەترە لە ڕابوونێکی جەماوەری سادە یا بزووتنەوەیەکی کاتی، لە ڕوانگەی لایەنگرانیدا هێمای لە دایکبوونی ویست و ورەی گەلێک بوو کە دەیەویست شوناسی شارستانییەتی خۆی وەربگرێتەوە و کۆت و بەندەکانی بەسراوەبوونی سەرشۆڕانە بشکێنێت و هاوکێشەی پێشپێگرانەی ستراتیژیک دامەزرێنێ، هاوکێشەگەلێک کە بوونی یەمەنی ئازاد وەک هێزێکی بەتوانا لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەچەسپێنێ. شۆڕشی ٢١ سێپتەمبەری یەمەن بە ئامانجی بنەبڕکردنی ئەو سیستەمە ڕوو بە هەڵدێرەی ڕابردوو لە یەمەن و کۆتایی هێنانی یەکجاری بە سەردەمی بەکرێگیرایی و بەسراوەبوون هەنگاوگەلێکی بەبڕشتانە و چارەنووسسازی هەڵگرتووە.