دیداری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران؛ کوردستانی عێراق ڕێگە ناداتە هیچ هەڕەشەیەکی دژی ئێران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پێکهاتوو لە کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بۆ وتووێژ و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران سەردانی تارانی کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە و وتووێژی کرد. لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەیوەندییە زۆر باش و بنیاتنەرەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەت و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێیداگرت لەسەر پوتانسییەلی بەربڵاوی ناوچە سنوورییەکانی دوو وڵات و ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق بە تایبەت پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە ڕووناک و هیوابەخش وەسف کرد. عەراقچی هەروەها جەختی کرد لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، بەتایبەتی ناوچەی سلێمانی، بە گرنگیدان بە پەرەپێدرانی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی، ڕێکخستنی هەواهەنگی ئەمنی لە سنوورە هاوبەشەکاندا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
عەراقچی هەروەها بە ئاماژە بە هەندێک جموجۆڵی تیرۆریستی لەسەر سنوورە هاوبەشەکان و هەوڵی دوژمنان بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلە ڕەخساوە، پێیداگرت لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی هاوکارییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان بەگوێرەی لێکگەیشتنی ئەمنی دوولایەنە و ڕاشیگەیاند: دۆستانی کوردمان و هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێ وریا بن بەرامبەر بە فڕ و فێڵەکانی ئاڵای درۆینە (فاڵس فلەگ) کە بۆ ناکۆکی نانەوە لە نێوان دراوسێکان درووستی دەکەن. سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراقیش خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر بە سەفەری بۆ تاران و دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران . بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی، برایانە و دۆستانەی نێوان خەڵکی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە پشتیوانی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ حکومەت و گەلی عێراق. ناوبراو ئێرانی بە بەهێزترین پشتیوانی تاهەتایی گەلی عێراق وەسف کرد و وتی: ئێمە شانازی بە پەیوەندی و دۆستایەتیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و پابەندین بە پتەوکردنی هەمەلایەنەی هاوکاری و پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەت بواری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و بازرگانی. بافڵ تاڵەبانی هەروەها جەختی کرد لەسەر هاوکاری و یەکگرتنی ئێران و عێراق لەپێناو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوانیان و داماڵینی چەک لە گروپە تیرۆریستییەکان کە تێکدەری ئاسایشی هەر دوو وڵاتن و راشکاوانە ڕایگەیاند: عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق هەرگیز ڕێگە نادەن خاکی ئەم وڵاتە ببێتە پەناگەیەک بۆ زیانگەیاندن و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران. سەرۆکی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی چەکداماڵین لە هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان.