وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی نەوەی نوێ بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق: چاوەڕوان مەبن، ئێمە پەرلەمان کارا بکەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i447698-وەڵامدانەوەی_بزووتنەوەی_نەوەی_نوێ_بە_پارتی_دیموکراتی_کوردستانی_عێراق_چاوەڕوان_مەبن_ئێمە_پەرلەمان_کارا_بکەینەوە
پاش داوای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە نەوەی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆڕی پەرلەمان، ئەو فراکسیۆنە ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی پەرلەمان بێ دیاریکرانی چارەنووسی دەستەی سەرۆکایەتی قەبووڵنەکراوە.
(last modified 2026-10-25T13:56:58+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2026 17:24 Asia/Tehran
  • وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی نەوەی نوێ بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق: چاوەڕوان مەبن، ئێمە پەرلەمان کارا بکەینەوە

پاش داوای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە نەوەی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆڕی پەرلەمان، ئەو فراکسیۆنە ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی پەرلەمان بێ دیاریکرانی چارەنووسی دەستەی سەرۆکایەتی قەبووڵنەکراوە.

گۆران دێبەگەیی، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە وەڵامی لێدوانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو فراکسیۆنە خاوەن پانزە کورسیی پەرلەمانەو نابێ چاوەڕوانی بکرێ نەوەی نوێ لە هەلومەرجێکدا کە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەدەست پارتێکی دیاریکراو دایە، بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاو هەڵگرێ.

ناوبراو پێی داگرت؛ ناکرێ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەدەست پارتێکدا بێت و چاوەڕوانی ئەوە لە نەوەی نوێ هەبێت کە تەنیا بڵێ "بیستمان و گوێڕایەڵی بووین". دێبەگەیی هەروەها وتی : ئەگە رپارتی دیموکراتی کوردستان بەڕاست نیگەرانی هەرێمە، دەبێ لە دەستەی سەرۆکایەتی چاوپۆشی بکا.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند نەوەی نوێ ئامادەیە پەرلەمان کارا بکاتەوە بەومەرجەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش چالاکیی خۆی دەس پێ بکاو ئەو جێگەو شوێنە لەدەست رەوت یان لایەنێکی دیاریکراودا نەبێ.

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق پتر لە دوو ساڵە لەبەر ناکۆکی لەسەر پشکی پارتەکان لە داڕشتی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو چەقبەستووییە بەئەژمار دێ، ناچالاکە.