شاسوار عەبدولواحید: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نییە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بە ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ڕایگەیاند کە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا بەشدار نابێت و بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئامادەیە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەغدا ڕایگەیاند کە حیزبەکەی بە هیچ شێوەیەک لە کابینەی هەرێمی کوردستاندا بەشدار نابێت و هیچ ڕێککەوتنێکیشی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەکردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانیی هەرێم. سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەروەها سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی کە ئەم ڕێککەوتنە هەر لە جێی خۆیەتی و ئەو پێبەندە بە جێبەڤێکردنی هەموو بڕگەکانی. شاسوار عەبدولواحید پێیداگرت: بێتوو یەکێتی بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان پاشگەز ببێتەوە، ئەوا ئێمە هاوڕێیەتی ناکەین. ناوبراو هەروەها وتی کە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ پارتەکان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی حکوومی نەکردووە. سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە درێژەدا بە ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند کە ماوەی یاسایی کابینەی ئێستای هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و مەشروعیەتی نەماوە. ناوبراو هەروەها بانگەشەی کرد کە لە هەرێمی کوردستاندا هیچ شەفافیەتێک بەدی ناکرێ و هیچ کەس بە شێوەیەکی ورد و دروست ئاگادار نییە لە ڕادەی داهاتی نەوتی هەرێم.