ته‌مووز 08, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری سووریا

میدیاکانی سووریا شەوی چوارشەممە باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان کرد لە شاری گرێ سپیی پارێزگای ڕەققە لە باکووری سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند، لەم تەقینەوەیەدا سێ شارومەندی سووری کوژران و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

شاری گرێ سپی لە باکووری پارێزگای ڕەققە ھەڵکەوتووەو لە سنووری نێوان سووریاو تورکیادایە.

دوابەدوای داگیرکارییەکانی تورکیا شارەکانی باکووری سووریا جاروبار تەقینەوەی ترۆمبیل و یان ماتۆڕێکی بومب ئاخنکراو بە خۆیانەوە دەبینن.

لە ئێستادا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لە ژێر ڕکێفی سوپای تورکیادایە.

سوپای تورکیا لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گەلێک جار دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی سووریا.

تورکیا لە لاگرانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریادایە.

دەست درێژکاریی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکرانی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.