ته‌مووز 08, 2020 11:30 Asia/Tehran
  • ستایشی وەزیری کشت و کاڵی سووریا لە داکۆکییەکانی ئێران لە ھەمبەر گوشارەکانی ئەمریکا

وەزیری کشت و کاڵی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە پشتگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا لە ھەمبەر گوشارەکانی ئەمریکا ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن «ئەحمەد ئەلقادری» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، وێڕای ستایش کردنی وڵاتانی دۆستی سووریا بە تایبەت ئێران لە بەر داکۆکی کردنیان لە دیمەشق لە بەرامبەر بایکۆت و گوشارەەکانی ئەمریکا ھیواداریی دەربڕی کە، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ھەموو بوارەکان و بە تایبەت کشت و کاڵ زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

وەزیری کشت و کاڵی سووریا ھەروەھا بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی سووریای لە قەواخی یاسای ناسراو بە قەیسەر ئیدانەکردو وتی:ئەمریکا بە داسەپاندنی بایکۆتی جۆربەجۆر ھەوڵ دەدات سێرە بۆ کەرتە جۆربەجۆرەکانی سووریا لەوانە کەرتی کشت و کاڵ بگرێت کە دیارە قەت سەرکەوتوو نابێت.

یاسای قەیسەر پەسەندکراوەی ساڵی ٢٠١٩ی کۆنگرێسی ئەمریکایە کە لە سەرەتای مانگی ژوئەن چووە واری جێبەجێ کردنەوە. بە پێی ئەم یاسایە ەوڵەتی ئەمریکا بە نیازە بایکۆتێکی توند بە سەر دامەزراوەو کەسایەتییە سوورییەکاندا بسەپێنێت ھەتا بیانخاتە تەنگژەوە.