ته‌مووز 09, 2020 18:16 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی سووریای کردووە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق وتی: تاران گرینگایەتی دەدات بە ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی دۆست و برادەر لە بوارە جۆربەجۆرەکان لە بەر ھەبوونی یەرژەوەندیی ھاوبەش بۆ نەتەوەکانی ئێران و سووریا.

«بەشار ئەسەد»یش وێڕای ئاماژە کردن بە واژۆی ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی سەربازی لە نێوان تاران و دیمەشق وتی: ئەم ڕێککەوتنە دەربڕی ئاستی پەیوەندیی نێوان سووریاو ئێرانەو دەرەنجامی ساڵانی ساڵ چالاکیی ھاوبەش و ھاوکاری بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە سووریایە.

ڕێککەوتننامەی تۆکمەو تەواوی ھاوکاریی سەربازی، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆتایی وتووێژی سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژەنراڵ «عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب» جێگری سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرەڤانیی سووریا لە دیمەشق  واژۆ کرا.