ته‌مووز 09, 2020 21:51 Asia/Tehran
  • وشداری دانی مۆسکۆ لە بارەی پیلانی تیرۆریستان دژی سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا سەبارەت بە پیلانی تیرۆریستان بۆ بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە ئیدلەبی سووریا وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک «ئلێکساندێر شربیتسکی» سەرۆکی بنکەی ئاسمانیی «حمیمیم» سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە سووریا وشداریی دا: تاقمی تیرۆریستیی «ھەیئەتی تەحریرۆششام» بەرەی نوسرەی پێشوو خەریکی بەرنامە داڕشتنە بۆ کرداری ئانتریک کارانە لە ئیدلەب دا بە مەبەستی تۆمەتبار کردنی ھەمدیسانی دیمەشق بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی.

«شربیتسکی» وتیشی: ئەم تیرۆریستانە ھەتا ئێستا ١٥ بۆمبای ھەڵگری ماددەی ژاراویی نەناسراویان دروست کردووە.

ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە کاتی سەرھەدانی قەیرانی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١١ بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی پێشڕەوییەکانی سوپاو ڕاگرتنی ھەڵمەتەکانی دژی تیرۆریستی لەم وڵاتەدا لە چەند قۆناغێک دا دیمەشقیان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی تۆمەتبار کردووەو گەلێک جار ناوەندگەلی توێژینەوەو سەربازی و مۆڵگەکانی سووریایان بەم بیانووە کردووەتە ئامانح.

ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی نیگەرانی شکست ھێنانی تیرۆریستانن لە سووریادا.

سەرپەیڤ