سەردانی شاندی زانایانی سوننەی ئێران لە سووریا
شاندێکی زانایانی سوننەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیدارو وتووێژیان کرد.
«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریاو شاندەکەی زانایانی سوننەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی بەردەوام کرانی سەردانی بەرامبەری شاندەکانی زانایانی موسڵمان لە نێوان دوو وڵات، وەھا ھاتوچۆگەلێکی بۆ وتووێژی کارای نێوان بلیمەتانی ئێران و سووریا بە کاریگەر زانی بۆ ئەوەی ھەم خاڵە لاوازەکان ڕوون ببنەوەو ھەم یارمەتیی یەکگرتنی زیاتری ئوممەتی ئیسلامی بدات بۆ خۆڕاگرتن لە ھەمبەر پیلانەکانی ڕۆژئاوا.
«بەشار ئەسەد» لەم دیدارەدا لە بارەی پیلانی ئاژاوەگێڕانەی ڕۆژئاوا لە نێوان موسڵمانان لە وڵاتانی جۆربەجۆر وتیشی: دەبێ وشەو شێوازی ھەڵس و کەوتی ڕۆژئاواییەکان لەم بوارەدا لێک بدرێتەوەو لە ھەمبەر ئەو وشەگەلە چەواشەکارانەیەی وەک لیبرالیزمی تازە وریا بین، چونکو ئامانجیان لاوازکردن و بۆشایی دروست کردن لە کۆمەڵگادایە ھەتا بەستێن بۆ پەرە پێ دانی ھزرەکانیان خۆش بکرێت.
جەختی لەوەش کردەوە، ئێمەی موسڵمان خاڵی ھاوبەشمان زۆرن کە بە چڕ بوونەوە لە سەریان دەتوانین لە ھەمبەر پیلانی ئاژاوەگێڕانەی ڕۆژئاوا بوەستین و دیارە لەم بوارەدا مامۆستایانی ئایینی ئەرکێکی قورستریان لەد سەر شانە.
ئەندامانی شاندی زانایانی سوننەی ئێرانیش لە دیدارەکەدا سووریایان وەک وڵاتێکی گرینگی بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەمریکاو زایونییەکاندا ناوبرد و ستایشی خۆڕاگریی خەڵک و دەوڵەتی سووریایان کرد لە ھەمبەر بیرتەسکانی تەکفیری لەوانە داعش و بەرەی نوسرە.