نیسان 02, 2022 23:46 Asia/Tehran
  • پپێشێلکرانی ئاگربەس لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژیی ئیدلبی سوریا

تیرۆریستە تەکفیریەکانی بەرەی نوسرە ھەروا درێژە ئەدەن بە پێشێلکردنی ئاگربەس لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژی ھەڵکەوتوو لە ئیدلبی سوریا .

تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە کە بەردەوام لە بەرامبەر ئەرتەشی سوریا وھێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی تووشی شکست دەبێ ، بە پشتگریی تورکیا ھەروا درێژە ئەدات بە ھەنگاوە دژبەریەکانی لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژیی لە سوریا . 

بنکەی حەمیمیم ( ناوەندی روسیی چاودێری ئاگربەسی سوریا ) رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە رۆژ و شەوی رابردوودا 34 جار ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژیی لە ئیدلبییان دایەبەر پەلامار . 

ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژیی ئیدلب بریتیە لە پارێزگەی ئیدلب و چەند بەشێک لەپارێزگەی حەڵەب ، حەما و لازقیە و دوایین بنکەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیە .