نیسان 07, 2022 01:53 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھەنگاوەکانی داگیرکەرانی قودس لە لایەن سووریاوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھێرش و ھەنگاوەکانی دڕندانەی لەشکریانی زایونی دژی جەماوەری فەلەستینی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ھێرشی دڕندانەی لەشکریانی زایونی دژی جەماوەری فەلەستینی لە سەرتاسەری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەوانە ھرووژمی شارۆچکە نشینەکان بۆ سەر حاسەی مزگەوتی ئەقساو بەرتەسک کردنی ھاتوچۆی نوێژخوێنانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە توندی ئیدانە کرد.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ھاتووە: ھێرشی سەرەڕۆیانەی زایونییەکان دژی شارومەندانی فەلەستینی تاوانێکە کە لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، ڕەوایەتیی مافی مرۆڤ، مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و کۆگەی گشتیی یەک ناگرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: دیمەشق داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کە ئەرکەکانی لە ھەمبەر جەماوەری فەلەستین جێیەجێ بکات و بیانپارێزێت، بڕیارنامە ڕەوا نێونەتەوەییەکانی پەیوەست بە کێشەی فەلەستین ڕاپەڕێنێ و ئەو دڕندەکارییانەی ڕژێمی زایونی دەستبەجێ ڕابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کۆتایی دا لە سەر پشتگریی خۆی لە جەماوەری فەلەستین، مافی ئازادی، سەربەخۆیی و پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودس پێی داگرت.

سەرپەیڤ