درێژەی دزینی سەرچاوە نەوتیەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە
هێزی داگیرکاری ئەمریکا لە درێژەی دزینی سەرچاوە نەوتیەکانی سووریا،دەیان نەوت هەڵگریان کە باری نەوتیان پێ بووە لەو وڵاتەوە گواستووەتەوە بۆ ئێراق .
هێزی داگیرکەری ئەمریکایی ئەمڕۆ شەمە کاروانێکی بریتی لە شەست تڕۆموبیل بۆوێنە ژمارێک لۆری و دەیان تانکەری هەڵگری نەوتی دزراوی سووریای هاوڕێ لە گەڵ تڕۆموبیلی زرێی لە ڕێگای بازگەی نایاسایی ئەلوەلیدیان بەرەوخاکی ئێراق گواستەوە .
پێشتریش لە مانگەکانی فێڤریە ومارسی ڕابردوودا هێزەکانی داگیرکاری ئەمریکی کە بە گشتی 154 تانکەری هەڵگری نەوتی خاویان لە کێڵگە نەوتیەکانی سووریا دزیبوو، گواستەوە بۆ باکووری ئێراق . قاچاغی نەوتی سووریا وکەڵک وەرگرتن لەو نەوتە بۆ هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا ڕووبەڕووی کەمبوونی سووتەمەنین و لۆریەکانیش زۆر جار ماوەیەکی زۆر اوەڕوانی وەرگرتنی سووتەمەنی دەمێنن .