نیسان 10, 2022 09:19 Asia/Tehran
  • بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە گەڵ پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی

بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا دوانیوەڕۆی شەممە رووبەڕووی پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی مەسیاف بووەوە لە پارێزگەی حەما ی رۆژاوای سوریا .

 ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا -سانا- رایگەیاند ، بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە ،چەندین موشەکی لە سەر ناوچەی مەسیاف شوێنپێ گرتووە و تێکی شکاندوون . 

بە پێی راگەیانندنی سانا ، دوژمنی زایۆنی ئەم پەلامارەی لە باکووری لوبنانەوە ئەنجامداوە . 

فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی بەینابەین بە سودوەرگرتن لە ئاسمانی لوبنان یان لە رێگەی بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان ، پەلاماری موشەکیی دەکەنە سەر سوریا . 

ھێزەکانی ئاشتی پارێزی رێکخراوی نەتەوەکان جێگیر لە لوبنان بە جاران راپۆریانداوە رژێمی زایۆنی ھەر رۆژ بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان پێشێل دەکات و دەستدرێژی دەکاتەسەر سنووری ئاسمانیی لوبنان . 

سەرپەیڤ