شەڕ و پێکدادانی قورس لە دەوروبەری کەمپی هۆل،هەسەدە دەڵی: هێزەکانی جۆلانی بەنیازی ئازادکردنی زیندانییەکان بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444090-شەڕ_و_پێکدادانی_قورس_لە_دەوروبەری_کەمپی_هۆل_هەسەدە_دەڵی_هێزەکانی_جۆلانی_بەنیازی_ئازادکردنی_زیندانییەکان_بوون
هێزەکانی جۆلانی دەڵێن: هێزەکانی هەسەدە پاسەوانیی کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە و رێگەیان بە دەستبەسەرکراوان داوە بچنە دەرەوە. هەسەدەش دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند لە دەوروبەری کەمپەکەدا هەیە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2026 16:51 Asia/Tehran

هێزەکانی جۆلانی دەڵێن: هێزەکانی هەسەدە پاسەوانیی کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە و رێگەیان بە دەستبەسەرکراوان داوە بچنە دەرەوە. هەسەدەش دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند لە دەوروبەری کەمپەکەدا هەیە.

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی جۆلانی رایگەیاند، هەسەدە "پاسەوانیی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکە بەجێهێشتووە، بەوەش دەرگایان بۆ دەستبەسەرکراوانی نێو کەمپەکە کردووەتەوە تاوەکو بچنە دەرەوە."

تاوەکو ئێستا هەسەدە هیچ لێدوانێکی لە بارەی چۆڵکردنی کەمپەکە نەداوە، بەڵام لە راگەیێندراوێکی بە پەلەدا رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند لە دەروربەری کەمپەکە هەیە، کە بە هەزاران بنەماڵە و ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە.

بارودۆخی مەیدانی بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێتە پێشەوە؛ هەسەدەش دەڵێت كه هێزەکانی جۆلانی جارێکی دیکە به چەکی قورس و درۆن هێرشیان کردووەتەوە سەر زیندانی ئەقتان.

 "فەرهاد شامی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) وتی " هێزەکانی جۆلانی هەوڵی زۆر دەدەن گرتووخانەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، یان بە تۆپ و مووشەک بۆردوومانی دەکەن، تاوەکو پەیامێک بۆ زیندانییەکان بنێرن و یاخی ببن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون." ناوبراو ئاشکراشی کرد، شکستیان بە هەوڵێکی یاخیبوون لە زیندانەکە هێناوە.