ئیدیعای پێشنیاری پۆستی فەرمیی بە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە داڕشتی حکومەتی سووریادا
چەند سەرچاوەیەک لە سووریا ئیدیعایان کرد، لەکاتی دانوستانی شاندی نوێنەرانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی سووریا لە دیمەشق، پێشنیارکراوە، مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریاو ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە چالاکی بکەن.
ئەو پێشنیارانە هەتا ئێستا لەلایەن حکومەتی کاتیی سووریا، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) یان ئیلهام ئەحمەد لە بەرپرسانی کوردی بەڕێوەبەرایەتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەفەرمیی پشت راست نەکراوەتەوەو دیار نیە ئەو دوو بەرپرسە کوردە رەزامەندیی لەگەڵ قەبووڵکردنی پۆستە پێشنیارکراوەکان دەردەبڕن یان نا.
پرسەکانی پەیوەست بە پرۆسەی تێکەڵبوون بە داڕشتی سەربازی و ئیداری، جێگەو شوێنی کورد لە سووریاو داهاتووی پەیوەندیی نێوان دیمەشق و ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کورد، لە بابەتە سەرەکییەکانی ئەو دانوستانانە راگەیێندراوە.
ئەو دیدارو چاوپێکەوتنە لەچوارچێوەی پێوشوێن گرتنی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی بیست و نۆی مارس لەنێوان دوو لایەندا ئەنجامی گرتووە.