چێنەر نزاری پەیکەرساز ، ماوەیەكە سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەری شاعیری ناوداری کورد (قانیع)ە. لەبارەی ئەو پەیكەرەوە گوتی: ئێستا کارەکە لە سەروبەندی تەواوبووندایە و بەم نزیكانە لە رێوڕەسمێکی شایستەدا پێشکەش دەکرێت، ئەویش لەپای ئەو خزمەتە گەورەیەی شاعیر بە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیی کردووە.
یەکەمین کتێبی دوو زمانەی سربی – فارسیی "شیعری هەڵبژێردراوی شاعیرانی ئێرانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران" لە وڵاتی سربیا چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ ھەینی ٢١ی ئاپریل و یەکەمی بانەمەڕ ڕۆژی ڕێزنان لە شاعیری ناوداری ئێرانی «سەعدی شیرازی»ـە
شێخ ئەحمەدی جزیری ناسراو بە مەلای جزیری (لەدایکبووی ١٥٧٠ – کۆچکردووی١٦٤٠) شاعیرێکی کلاسیکی کوردە کە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کورمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت.جزیری لە گرنگترین شاعیرانی کلاسیکی کوردە و لەگەڵ ئەحمەدی خانی، فەقێ تەیران، مەلای باتە بە گرنگترین شاعیرە کۆنەکانی کورمانجی دادەنرێن. دیوانە شیعرێکی جزیری بە شێوەزاری کورمانجی بۆ خوێنەرانی شێعر بە یادگارماوەتەوە.
مامۆستا «ھوشەنگی ئیبتیھاج» ناسراو بە «سایە» شاعیرو لێکۆڵەری ناوداری ئێرانی لە تەمەنی ٩٤ ساڵان دا کۆچی دوایی کرد.
فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شیعری «لاھە» بە خوێندرانەوەی ھەڵبەستەکانی «نیزامیی گەنجەوی» و «مەولانا» ، ھەڵبەستوانانی ناوداری ئێرانی لە کۆبینای فەرھەنگیی «ئامارە»ی شاری «لاھە» لە وەجمەندترین ناوەندەکانی کۆبوونەوەی ڕۆشنبیریی وڵاتی ھۆڵندا ، بەرپا کرا.
ئاھەنگی ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» لە سەر ئەرکی باڵوێزخانەی ئێران لە تاجیکستان بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ سەدەمین ساڵیادی لە دایک بوونی شاعیرو نووسەرو وەرگێڕو لێکۆڵەرو فەرهەنگ نووسی کورد مامۆستا «هەژار موکریانی» کیمیاگەری ئەدەبی کوردییە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ دڵزاری شاعیر لە تەمەنی ١٠١ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ «جەمال رەشید حەوێزی»، مامۆستاو نوسەر و شاعیری دیاری کورد لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.