مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، بە بەشداری یەکەی ڕوکەشی و فڕگەیی هێزی دەریاوانی ئێران و یەکە گەڕۆکەکانی چین و ڕوسیاو چەند نوێنەرێک لە وڵاتانی عومان و ئازەربایجان و قەزاقستان و پاکستان و ئەفریقای باشور بە پەیامی ئاشتی لە باکوری ئوقیانووسی هیندو دەریای عومان بۆماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو.
تازەترین ئاماری فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکانی پاکستان دەریدەخا؛ بەربژارانی جێی داکۆکیی"تەحریکی ئینساف" بە دەس خستنی ٩١کورسی لەهەمبەر٧١ کورسیی پارتی "موسلیم لیگ" هەروا لەپێشن.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێمە ڕێز دەگرین لە سەروەریی پاکستان و دەرفەت بە ترۆریستان نادەین جێی هەڕەشەو مەترسیی بن بۆ ئاسایشی دوو وڵاتی دراوسێ.
سێناتۆڕ موشتاق ئەحمەد لە پاکستان: ئۆمەتی ئیسلامی سازان لەگەڵ رژێمی زایۆنی پێ قەبوڵ ناکرێ.
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی دا لەگەڵ بیلاوال بوتۆ زەرداری وەزیری دەرەوەی پاکستان دیدارو وتووێژی کرد.
دوابەدوای بریندار بوون و گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی پاکستانی لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ شەھبازشەریف سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ حکومەت و گەلی پاکستان ھاوخەمیی دەربڕی.
ھەڵکرانی باھۆز لە ئیالەتی خەیبەرپەختونخوای پاکستان دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی عێراق و پاکستان پەیمانی ھەڵگیرانی ڤیزە بۆ دیپلۆماتەکانی ھەردووک وڵات ئاژۆ کرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی کردارە تیرۆریستییەکەی سەراوان جەختی کرد: چاوەڕوانیمان لە پاکستان ئەوەیە کە بە پێی ڕێککەوتنەکان ھەرچی خێراتر دژی تاقمە تیرۆریستییەکان ھەنگاو ھەڵبگرێت.
ڕۆژی ڕابردوو ھێڵی کارەبای لە چابەھاری ئێرانەوە گوازرایەوە بۆ پاکستان