تا ئێستا 116 هەزار و 828 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە
May 30, 2020 15:14 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران گوتی : بەختەوەرانە تا ئێستا 116 هەزار و 828 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران راگەیاند : 2282 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ناسراون .
دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان، 2282 کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا 57 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد گەیشتووەتە 148 هەزار و 950 کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران ٧ هەزار و 734 کەس تا ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.