گیان لەدەستدانی 81 کەسی دیکە بە ھۆی کۆڕۆنا لە ئێران
حوزهیران 01, 2020 17:47 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێ : 2979 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ناسراون .
دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێیەوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان، 2979 کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا 81 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد 19 گەیشتووەتە 154 هەزار و 445 کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران 7 هەزار و 878 کەس گیانیان لەدەست داوە.
گوتیشی : بەختەوەرانە تا ئێستا 121 هەزار و 4 کەسی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.