حوزه‌یران 02, 2020 05:14 Asia/Tehran
  • لێدوانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە سێھەمی ژوئەن بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)، لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ گەلی ئێران قسە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسنگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ، وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کاتژمێر ١١ی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی تاران لە ماڵپەڕ، ئینیستاگرام، توییتێر و کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

ڕێ و رەسمی ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ھەموو ساڵێک بە لێدوانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) بەرپا دەکرێت، بە سەرمجدانی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بنکەی نیشتیمانیی خەباتی دژی کۆرۆنا لە بارەی بەڕێوە نەچوونی کۆڕوکۆیوونەوە، ئەمساڵ لە گڵکۆی ئەو حەزرەتەدا بەڕێوە ناچێت.

چوارشەممە، چواردەی جۆزەردانی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی و سێھەمی ژوئەن، ڕێککەوتە لەگەڵ  سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).