حوزه‌یران 16, 2020 17:40 Asia/Tehran
  • زەریف: ھەل و مەرجی نێونەتەوەیی پێویستیی ڕاوێژی نێوان ئێران و ڕووسیای پەرە پێ داوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ھەل و مەرجی نێونەتەوەیی،پێویستیی ڕاوێژی نێوان ئێران و ڕووسیای پەرە پێ داوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی «ڤۆنۆکوا»ی مۆسکۆی پێتەختی ئەم وڵاتە، لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕایگەیاند: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بواری ئابووری و پرسی ناوچەیی بە تایبەت قەیرانی سووریاو لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ڕەوتی ئاستانەدا پەرەی سەندووە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بە ڕەوتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە جیھانیەکان لەوانە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی، وتیشی: ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، ھەم لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و ھەم لە ئەنجومەنی ئاسایشت سەرقاڵی ھێندێک ھەوڵدانن بۆ تێکدانی ھاوسەنگی و بنەما نێونەتەوەییەکان.

زەریف وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵەکانی ئەمریکا لەمەڕ درێژترکردنەوەی بەرتەسکیی چەکەمەنیانەی ئێران وتیشی: ئەم بابەتە بەشێکی گرینگی ڕێککەوتنی بەرجام و بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتە، کەچی بە گۆڕدرانی ڕژێمی ئەم وڵاتە، واشێنگتۆن خۆی لەو بەڵێنانەی دەدزێتەوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ڕاوێژی سیاسی لەنێوان ئێران و ڕووسیا لە بارەی پرسی جۆربەجۆرو شرۆڤەی بابەتگەلی دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی، بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.

سەرپەیڤ