حوزه‌یران 19, 2020 15:45 Asia/Tehran
  • غەڕیب ئابادی: ھەنگاوی ھاوتەریب و گونجاو لە بەرامبەر بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەران ھەڵدەگرین

باڵوێرو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەقامگرتووی ڤییەنا، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پەسەندکرانی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە بیانووی ڕێگەنەدان بە دوو دەستڕاگەییشتنی تەواوکەر بە ئاژانسەکە وتی: ئێران بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەران بە تەواوی ڕەت دەکاتەوەو ھەنگاوی ھاوتەریب و گونجاو لە بەرامبەر بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەران ھەڵدەگریت.

«کازم غەڕیب ئابادی»ی لە دوایین ڕۆژی کۆبوونەوەی وەرزیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵاترین ئاستی ھاوکاریی و وەرگرتنی پشکێنەرانی ئاژانسی ھەبووە لەنێو وڵاتانی ئەندام دا، ھەر بۆیە بە سەرنجدانی ئەوەی کە لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣٣ جار دەستڕاگەییشتنی تۆکمەوتەواو بۆ پشکێنەران مسۆگەر دەکات، لە ئێستادا گەورەکردنەوەی دوو داخوازیی دەستڕاگەییشتنی ئاژانسەکە کردەوەیەکی تەواو نالۆژیکانەو سیاسی دێتە ئەژمار.

باڵوێرو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەقامگرتووی ڤییەنا، بە دەربڕینی ئەمەی کە بڕیارنامەکەی ئەم دواییەی لە بارەی ڕێگەنەدان بە دەستڕاگەییشتنی زیاتر پاوانخوازی و زێدەویستی نەبێت، ھیچی تر نییە، وتیشی: ئێران زێدەویستی لە لایەن ھەر وڵات و یان ڕێکخراوەیەکەوە بێت قەبووڵ ناکات و بە تەواوی ڕەتی دەکاتەوەو ئەم بڕیارنامەیەش ھیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییە تەکنیکی و ھونەرییەکانەوە نییە، بەڵکو بەس لە ھەنگاوێکی سیاسی و ناپڕۆفشناڵەوە سەرچاوە دەگرێت.

ناوبراو لەوەی کە ئەم بڕیارنامەیە لە لایەن وڵاتانێکەوە ھێنراوەتە ئاراوە کە بۆخۆیان خاوەنی چەکی ناڤۆکین و یان میوانداری کردنی وەھا چەک و چۆڵێکی کاولکەرو بکوژیان بە ئەستۆیە، داخ و مەخابنی دەربڕی و وتیشی: ئایا ئەمە بە گاڵتەگرتنی تەواوی داب و نەریت و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نییە کە ئاوا وڵاتگەلێک پەرۆشی دەردەبڕن؟ ئەویش لە ھەل و مەرجێکدا کە ھەر ئەو وڵاتانە واتە بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا ھەتا ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی کارایان لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان لە بەرجام دا ھەڵنەگرتووە.

«کازم غەڕیب ئابادی» وتیشی: ئێمە ئەم ڕەوشتەی ئێستا بە داوێکی ئەمریکی_ئیسرائیلی دەزانین کە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو نەک ھەر لە ھیچ جۆرە پەلەقاژەیەک بۆ لەباربردنی ڕێککەوتنی بەرجام کەمتەرخەمییان نەنواندووە، بەڵکو بە ھەموو جۆرە گوشاروپاڵەپەستۆیەکی سەر ئاژانس، لەوانە بانگەشەی بێ ناوەڕۆک و ناڕاست ھەوڵیان داوە ھەتا ھاوکارییە ڕێک و پێکەکان بە لاڕێ دا بەرن.

سەرپەیڤ