پێداگریی ئێران و تورکیا لەسەر درێژەی ھاریکاریی سنووری
فەرماندەری سنوورڤانیی ھێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەری گشتیی ژاندارمەریی تورکیا جەختیان کردەوە لەسەر درێژەدان بە ھاریکاری و تەعامولاتی سنوریی دوو وڵات .
سەرداری سەرتیپ ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەری ھێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ژەنەڕاڵ عارف چەتین فەرماندەری گشتیی ژاندارمەریی تورکیا گوتی : بەرزکردنەوەی ئاستی ھاریکاریی و تاعمولاتی سنوریی دوو وڵات رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە بەرزکردنەوەی ئاسیاشی دوو گەلی گەورەی ئێران و تورکیا و بەردەوامیەکەی دەبێت بە مایەی بەرزبوونەوەی ئاسایشی دوو وڵات .
فەرماندەری گشتیی ژاندارمەریی تورکیاش وێڕای پیرۆزبایی کردنی دیاریکرانی سەرتیپ گودەرزی بۆ فەرماندەریی سنوورڤانیی ھێزی پۆلیسی ئێران ھیوای خواست ، بە ھاریکاری و تاعامولی رێکخراوەکان و کاربەدەستانی باڵای تورکیا و ئێران ، دۆستایەتی و برایەتی دوو لایەن قووڵتر بێتەوە .
ئێران و تورکیا 500 کیلۆمەتر سنووری ھاوبەشیان ھەیە .